سبەى یەکشەممە لە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، یادى گەورە شاعیرى کورد لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، جەلال مەلەکشا دەکرێتەوە.
سبەى یەکشەممە، کاتژمێر سێ و نیو، به چاودێریى سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و به بهشداری دهیان ئهدیب و نووسهر و شاعیر و هونەرمەند، یهكێتیى نووسهرانی كورد، لقی ههولێر، یادی نووسهر و شاعیری ناودار "جهلال مهلكشا" له لە هۆڵی پێشەوا، لەناو باڵەخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بهرز ڕادهگیرێت.
یادکردنەوەی جەلالی مەلەکشا، ڕێزلێنانە لە شیعری شۆڕشگێری و نوێبوونەوە. ڕێزلێنانە لە بەخشش و ئەفراندن و بەردەوام بوون، یادکردنەوەی شاعیرێکی تووڕە و یاخییە. لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرباری چەند کورتە وتارێک لە نێوانیاندا وتاری بنەماڵەی مەلەکشا، فلیمێکی دیکۆمێنتاری کورت لە بارەی ژیان و بەرهەمی مەلەکشا، دوو کورتە لێکۆڵینەوە لە شیعرەکانی مەلەکشا، سێ کتێبی تازەى بڵاو دەکرێنەوە کە ئەوانیش بریتین لە:
یەکەم: زڕەی زنجیری وشە دیلەکان ـ کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی جەلالی مەلەکشا
دووەم: گوێژەڵ ـ چیرۆک، نووسینی مەحموود دەوڵەت ئابادی و وەرگێرانی جەلالی مەلەکشا
سێیەم: جەلالی مەلەکشا لە ئەدەبی کوردیدا ـ لێکۆڵینەوە بە پێنووسی کۆمەڵە نووسەرێک