Skip to main content

دیسان دڵۆپەیەک لە دەریای گەندەڵی کۆماری ئیسلامی

دیسان دڵۆپەیەک لە دەریای گەندەڵی کۆماری ئیسلامی
لاهوتی نوێنەری خەڵکی لەنگروود لە پەرلەمان دەوڵەت دەبێ چاوەدێری لەسەر بازاڕ چرتر بکاتەوە
posted onDecember 30, 2018
nocomment

 

دەوڵەت سەرەڕای دابینکردنی دۆلار بۆ پێداویستییە هەستیارەکانی کۆمەڵگا، هیچ چاوەدێرییەکی بەسەر شێوەی هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەی کاڵا تایبەتییەکانی ئێران نییە.

 

لاهوتی نوێنەری خەڵکی لەنگروود لە پەڕلەماندا ئاماژەکردن بە گرانبوونی نرخی کاڵاکان لە بازاڕدا گووتی: دەوڵەت و دەزگاکانی چاوەدێری پێویستە چاوەدێرییەکانیان لەسەر بازاڕ چرتر بکەنەوە. کاتێک بۆ دابینکردنی کاڵا سەرەکییەکانی ژیانی خەڵک دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی دیاری دەکرێت، ئامانج ئەوەیە ئەو کاڵایانە بە نرخێکی هەرزانتر بە دەستی خەڵکی بگەن، بەڵام دەوڵەت سەرەڕای ئەوەی هیچ چاوەدێرییەکی بەسەر هاوردە و بڵاوکردنەوەی کاڵاکان نییە هاوکات هیچ یاسایەکیشی بۆ پێشگرتن لەو پرسە نییە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو ئەندامەی پەڕلەمان گووتی "پێویستە دەزگاکانی چاوەدێری سەبارەت بە دیاردەی گرانی بچنە نێو بازاڕەکانەوە".

لاهوتی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: پێویستە دەزگاکانی وەک تەعزیرات و هاوشێوەی ئەو بێنە ناو پرسەکە. بە پێی قسەکانی لاهووتی کاتێک باس لە چەند نرخی بوونەوەی مەزەندەی کاڵاکان دەکرێت ئەوە مەجالی گەندەڵی و ڕانت فەراهەم دەبێت.

ئەندامی ئەنجومەنی بەرنامە و بودجەی پەڕلەمان لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: بە پێی ئەو شتانەی دەیانبیستین بازرگانێکی چایخواردنەوە بۆ هاوردەکردنی کاڵاکەی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی وەرگرتووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە دەوڵەت چای دوو دۆلاری هاوردەی بازاڕ دەکات و بە نرخی ئازاد دەیفرۆشێتەوە. ئەو حاڵەتە لە کاڵاکانی دیکەشدا ڕووی داوە.

لاهوتی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی دەبێ هەوڵ بدەین نرخی دۆلار یەکدەست بکەین و پێویستە ئاڵوگۆڕ بەسەر ئەو یارانەشدا بێنین کە دەیدەین بە خەڵک.

 بەپێی قسەکانی لاهووتی لە بودجەی ئێراندا ٤٢٠٠٠ ملیار تمەن بۆ دانی یارانەی کاش لەبەرچاو گیراوە و جیاوازی نرخی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی دیاریکراو بە قیمەتی ئازاد لە بازاڕدا لە نیوان ٤٠ بۆ ٤٥ هەزار تمەن دایە. لە هەلومەرجێکی ئاوادا دەوڵەت جیاوازی نرخی دۆلارەکە تەرخان دەکات بۆ یارانەی کاش و ڕێژەی یارانەی خەڵک دوو بەرامبەر دەکات.

بە پێی قسەکانی لاهوتی ئەو حاڵەتە زۆر لەوەی باشترە ٤٥٠٠٠ ملیارد تمەن بچێتە نێو گیرفانی چوار کەس. بە پێی قسەکانی ئەو ئەندامەی پەرڵەمان بێتو ئەو دۆخە درێژەی هەبێت دەبێ چاوەڕوانی کارەساتی گەورەتر ببین.