Skip to main content

سوپای پاسداران شەڕی نێوان دانیشتووانی گوندی "هێیە و میراوێ" خۆش دەکات

سوپای پاسداران شەڕی نێوان دانیشتووانی گوندی "هێیە و میراوێ" خۆش دەکات
AvaToday caption
posted onOctober 31, 2021
nocomment

دانیشتووانی گوندی "هێیە و میراوێ" کە بەهۆی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە کێشەیان هەیە ئەو کێشەیە بە دەستێوەردانی سوپای تیرۆریستى پاسداران و کەسانی بەکرێگیراو درێژەی هەیە.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەرچی گوندی "میراوێ" ئاوی خواردنەوەی بۆ "هێیە" بەرداوەتەوە و کێشەکیان چارەسەر کردووە؛ بەڵام بەهۆی ئەوەیکە سوپا دەستێوەردان لەو کێشەیەدا دەکات خەڵکی گوندی "هێیە" ڕێگای هاتوچۆی خەڵکی گوندی "میراوێـ"ـیان بەستووە.

بەرپرسانی سوپای پاسداران بە خەڵکی گوندی "مێراوێ"ـیان وتووە مادام خەڵكی گوندی "هێیە" ڕێگاکە ناکەنەوە ئێوەش ئاوەکە لەسەر خەڵک بپچڕێنن. خەڵک وڵامی ئەو قسەیەی سپای پاسدارانیان نەداوەتەوە و لە هەوڵدان خۆیان ئەو کێشەیەش چارەسەر بکەن. بەهۆی ئەوەیکە ڕێگاکە داخراوە خەڵک ناتوانن هاتوچۆی نێو شار بکەن و کێشە بۆ مامۆستایانی قوتابخانەکانیش هاتووەتە پێش.

ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" بڵاوى کردەوە خەڵک ئەو دوو گوندە بە هاوکاریی کەسانی ڕدێن‌سپی و کەیخوداکان کێشەکیان هەتا ئاستێکی باش چارەسەر کردووە بەڵام بەرپرسانی سپای پاسداران شەڕ و ئاژاوە دەنێنەوە پەرە بە ناکۆکییەکان دەدەن.