Skip to main content

وشکبوونى گۆلاوى ورمێ کارەساتى گەورەی ژینگەیی و مرۆیی دەخوڵقێنێت

وشکبوونى گۆلاوى کارەساتى گەورەیی ژینگەیی و مرۆیی دەخوڵقێنێت
AvaToday caption
posted onOctober 16, 2021
nocomment

لەمێژساڵە گۆلاوى ورمێ تووشى کارەساتى کەم ئاوى بووەتەوە و دەسەڵاتى کۆمارى ئیسلامیش بە پیلانە نادروستەکانى بووەتە هۆى دروستبوونى کارەساتى گەورەتر لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان.

 

مێهران نەزەرى بەڕێوەبەرى گشتى ژینگەى پارێزگاى ورمێ لە بارەى دۆخى ئێستاى گۆلاوى ورمێوە گوتى: گرنگترین چاڵێنجى ژینگەیی لە ورمێ، کەمبوونەوەى ئاو و دابەزینى خێرای ئاستى ئاوى گۆلاوى ورمێیە لە ساڵى ڕابردوودا، ئەمەیش بووەتە هۆى دروستبوونى وردە تۆزى خوێین لە ناوچەکە.

بەرزى ئاوى گۆلاوى ورمێ ئێستا لە چاو ساڵى پار، نزیکەى ٦١ سانتیمەترى کەم کردووە و لە ڕووى ئاستیشەوە نزیکەى ١٤٢٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە لە ئاستى ژێرەوەى ئاوى گۆلاوەکە کەمى کردووە، بەمەش نزیکەى ٢ ملیار مەترى موکەعەب لە قەبارەى ئاوى گۆلاوى ورمێ کەمى کردووە.

مێهران نەزەرى بەڕێوەبەرى گشتى ژینگەى پارێزگاى ورمێ باسى کارەساتى دیکەى کرد کە گۆلاوەکە ڕووبەڕووى بووەتەوە و گوتى: لەبەر کەمبوونەوەى ئاوى ورمێ، تاڵاو و دوورگەى بچووک بچووک دروست بوونە، هەر بۆیە فەرمانبەرانى پارکى نیشتمانى گۆلاوى ورمێ بۆ هاتوچۆ و چوونە نێو ئەو دورگانە و بەکارهێنانى بەلەمى ماتۆڕی تووشى کێشە بوونەتەوە و ئەمەش وا دەکات کە پاراستنى گۆلاوەکە و ئاژەڵەکان بخاتە مەترسییەوە.

 

کۆمارى ئیسلامى لەمێژە و بە بەڵێنى درۆ دەیهەوێت گۆلاوى ورمێ ببووژێنێتەوە و هەر ئەمەش واى کردووە کە لە زۆر شوێنى دیکەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە هەوڵى ڕاکێشانى ئاو بدات بۆ گۆلاوەکە، کەچى لەبەر خراپى پلان و دزی و گەندەڵى و پیلانگێڕییەکانى ئەم ڕژێمە، نە توانراوە گۆلاوەکە ببووژێنرێتەوە و لە لایەکى تریشەوە بووەتە هۆى وشکبوونى زۆر شوێن و ڕووبارى دیکەى کوردستان و بەمەش خەریکە کارەساتى گەورەى ژینگەیی و ئینسانى دەخوڵقێنرێت.