دواى شکستى گرووپ و میلیشیا دروستکراو و کرێگرتەکانى کۆمارى ئیسلامى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، سەرۆک و فەرماندەى ئەم گرووپ و میلیشیایان دەەرنجامى دەنگى خەڵکیان قبوڵ نەکردووە و نایکەن.
بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح، لە بەیاننامەیەکى فەرمى ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقى ڕەت کردەوە و گوتى: "لە ژێر هیچ دۆخێک ئەنجامى ساختەەى هەڵبژاردنەکان قبوڵ ناکەم".
لە لایەکى ترەوە، حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر لە هەنگاوێکى سەیردا ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراقى ڕەت کردەوە و بێ خستنەڕووى هیچ بەڵگەیەک بانگەشەى ئەوەى کرد کە لە کاتى بژاردنى دەنگەکان، هەڵە کراوە.
ڕەفتار و هەنگاوى گرووپە تیرۆریستییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە سەرکوتى ناڕازی و خۆپێشاندەران لە دوو ساڵى ڕابردوو لە عێراق و کوشتنى ڕۆژنامەنووسان و هەڕەشە لە چالاکانى مەدەنى، گەورەترین هۆکارەکانى دەنگپێنەدانى خەڵکن لەم گرووپ و میلیشیایانە. لە ئەگەرى قبوڵنەکردنى ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، چاوەڕوان دەکرێت دووبارە عێراق لە ژێر هەژموونى کۆمارى ئیسلامى ڕووبەڕووى تەنگەژەیەکى گەورەى سیاسى و ئەمنى ببێتەوە.
نها، ڕەوتى سەدر بە بەدەستهێنانى ٧٣ کورسى پەرلەمان یەکەمى هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراقە و لە یەکەم هەنگاوى خۆى، موقتەدا سەدر سەرۆکى ئەم ڕەوتە باسى چەککردنى هێزە چەکدارەکانى دەرەوەى سوپاى کرد.