Skip to main content

فەرماندەی بەرپرسی ڕاهێنانی ئەلقاعیدە کوژرا

فەرماندەی بەرپرسی ڕاهێنانی ئەلقاعیدە کوژرا
پێشتر قاسم سولەیمانى لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا کردووە لەسەر دزەکردنى زانیارى ڕاهێنانى چەکدارانى قاعیدە
posted onDecember 17, 2018
nocomment

 

سەرتیپ پاسدار قودرەتوڵا مەنسوری فەرماندەی بڕیاڕگەی "سامن ئەلئەیمە"ی هێزی زەمینی سوپا وەک شاکلیلی ڕاهێنانی فەرماندەکانی ئەلقاعیدە لە بنکەکانی سوپای قودس لە خواراسان شوناسایی کرابوو لە شوێنی کارەکەی لە لایەن حیفازەتی ئیتلاعاتی سوپا بە چەکی خۆی کوژرا.

 

لە ڕاگەیندراوی میدیاکانی  سوپای پاسداراندا هاتووە، فەرماندەی ناوەندی"سامن ئەلئەیمە"ی هێزی زەمینی سوپادا هاتووە لە کاتی خاوێنکردنەوە و پێڕاگەیشتن بە چەکی تاکە کەسی خۆی گولە بەر سەری کەوتووە و کوژراوە.  ئەوە لە کاتێکدایە هیچ سەردارێک بۆ خۆی چەکەکەی خاوێن ناکاتەوە و وەها ڕووداوێک تەنیا بۆ کادرێکی سادە ڕەنگە ڕوو بدات نەک فەرماندەیەکی بەئەزموون.

سەرتیپ مەنسوری پێشتر فەرماندەی تیپی ئیمام ڕەزا، فەرماندەی لەشکری نەسر، فەرماندەی بارەگای قودس و لە ساڵی ١٣٩٣ بە بڕیاڕی فەرماندەری گشتی سوپای پاسداران بە فەرماندەی بڕیاڕگەی "سامن ئەلئەیمە" دیاری کراوە.

بە پێی ئەو هەواڵەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتووە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی گشتی سوپای قودس دوو جار لێکۆڵینەوەی لە سەردار مەنسوری کردووە لەسەر ئەوەی کە بۆچی ئەمریکاییەکان دەستیان بەو زانیاریانە گەیشتووە کە پێوەندیدارە بە ڕاهێنانی چەکدارانی ئەلقاعیدە و ئەو زانیاریانەش لە دەستی مەنسوری دابووە.

کوژرانی سەردار مەنسووری لە نێو بڕیاڕگەی "سامن ئەلئەیمە" بووەتە هۆکاری ئەوەی حیفازەتی ئیتلاعات بڵی دووژمن خەریکی بڵاوکردنەوەی دەنگۆیە و بە دۆستانی خۆیان بڵین سەردار مەنسوری لە کاتی خاوێنکردنەوەی چەکەی تووشی ئەو حاڵەتە بووەتەوە.