Skip to main content

ئەمریکا بەلەمەکانی سوپای پاسداران بە مەترسیدار دەزانێت

ئەمریکا بەلەمەکانی سوپای پاسداران بە مەترسیدار دەزانێت
AvaToday caption
posted onApril 27, 2021
nocomment

بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا دەڵێن: ژمارەیەک لە بەلەمە تیژڕۆکان و کەشتییەکی سوپای پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى، لە کەشتییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا لە کەنداوی فارس نزیک بوونەتەوە و خەریکی مانۆڕی مەترسیدارن و بەمەش ئەمریکا نیگەرانە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی "واڵ ستریت ژۆرناڵ"، سێ بەلەمی تیژڕۆ و کەشتییەکی ناسراو بە (هارت ـ ٥٥)ـی کۆمارى ئیسلامى، لە ئاوەکانی نێونەتەوەیی باشووری کەنداوی فارس، لە هێزی دەریایی ئەمریکا نزیک بوونەوتەوە و لە دەورووبەری ئەو هێزانەی ئەمریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار هاتوچۆیان کردووە و بە مەودای ٦٥مەتر لێیان نزیک بوونەتەوە و بە جۆرێک خەریکى مانۆڕى سەربازى بوونە بە دەوریانەوە.

بەرپرسانی هێزی دەریایی سوپاى ئەمریکا لەم بارەوە باس لەوە دەکەن کە هەڵسووکەوتی سوپای پاسداران کە لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستى سوپا و هێزە تیرۆریستییەکانەو لە کەنداوی فارس، کەشتییە ئەمریکاییەکان ناچار دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆیان دژکردەوە نیشان بدەن، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێزە دەریاییەکانی کۆمارى ئیسلامى دریژە بە مانۆرەکانی خۆیان دەدەن و هەر بەو هۆیەوە کەشتییە ئەمریکییەکان، بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر هۆشدارگەلێکی زۆریان ناردووە، هیوادارین دەسەڵاتى ئێران یاری بە ئاگر نەکات".

هێزی دەریایی ئەمریکا، ئەو هەنگاوەی کەشتی و بەلەمەکانی سوپای پاسدارانی بە مەترسییەکی ناشارەزاییانە زانی و دەستەواژەیەک بۆ وەسفکردنی دۆخەکە بەکار دەهێنێ کە کەشتی یان فڕۆکەکانی وڵاتەکەی بە شێوەیەک هاتووچۆ بکەن کە مەترسی هێرشکردنیان لەسەرە.