
حەمامی مەلا هادی کە ئاسەوارێکى کۆنى سەردەمی قاجارە و دەکەوێتە شاری ئەردەبیل، ڕێکەوتی ٢٥ى ڕەزبەری ۱۳۸۳ ژمارەی تۆماری ۱۱۱۹۴ وەک یەکێک لە ئاسەوارە نەتەوەییەکانی ئێران وەرگرتووە، کەچى ئێستا خەریکە بەرەو لەنێوچوون و داڕمان دەچێت و کۆمارى ئیسلامى لاى وێ ناکاتەوە.
ئەم حەمامە کە کاشیکاری و شێوەکارییەکەى ۆ سەردەمی سەفەوییەکان و یادگاری ئەو سەردەمە دەگەڕێتەوە، لە دوو بەشی جیای (ژنانە و پیاوانە) پێک هاتووە، کە لە داڵانێک پێک دەگەن. بەشی پیاوانەی ئەم حەمامە تا دە ساڵ لەمەو بەر بەکار دەبرا و خەڵک هاتوچۆی دەکرد.
وەک باسى لێوە دەکەن ئەم حەمامە کەوتووەتە بەر تەماحی حاجی زادە بەڕێوەبەری گشتیی میراتە کلتورییەکان و تیمە مافیاکەی کە دەیانەوێت بیرووخێنن، بەڵام چالاکانی پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم شارە بەرەنگاریان بوونەتەوە و نەیانهێشتووە. ئەم ئاسەوارە نە یەکەمین نە دوایین ئاسەوارە کە لە کۆماری ئیسلامی مەترسی سڕینەوەی هەتاهەتایی لەسەرە.