Skip to main content

مەهابادییەکان گلەییان لە بەکرێدانى زەوییە کشتوکاڵییەکانى شاروێران بە بێگانه هەیە

مەهابادییەکان گلەییان لە بەکرێدانى زەوییە کشتوکاڵییەکانى شاروێران بە بێگانەکان هەیە
AvaToday caption
posted onApril 14, 2021
nocomment

وەک بەشێک لە خەڵکى خاوەن زەویی کشتوکاڵى بۆ ئاڤاتودەیان نووسیوە، "دیاردەیەکی مەترسیدار لە شاری مەهاباد ماوەی دوو ساڵە هاتۆتە پێش کە ئەمجارە خەڵک خۆی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێ و تا دێ بەرەو هەڵکشانە، ئەویش بە کرێدانی زەوییە بەپیتە کشتوکاڵییەکانى دەشتی شاروێرانە بە ئازەری زمانەکانی بناو و ملیکان و میاندواو".

 

ئەو کەسانەش بە پارەیەکی زۆر زەوییەکان بە کرێ دەگرن بۆ پیاز و گێزەر کە چەندین مەترسی خستۆتە سەر خەڵکی ناوچەکە بە گشتی یەک لەوانە:

یەکەم: بێکاربوونی کەسانی خۆجێیی ناوچەکە و رێگەی کاسبیکردنیان گیراوە و ناتوانن بەربەرەکانی ئەوان بکەن

دووەم: بەهۆی بەکارهێنانی جۆرێک ژەهرى دانەکووژ، خاکەکە نەزۆک دەکەن و تا چەند ساڵ دواتریش هیچ جۆرە گیا و بەرهەمێکی تر ناڕوێنێت.

سێیەم: بەهۆى هاتنى ئەوانە بۆ نێو دەشت و مەزراکانی ناوچەی شاروێران ڕادەی ئەمنیەت زۆر دابەزیوە و بە هۆی وەی کە بازگەی سێرای دارەلەک هەموو خەڵکی میاندواو تا بناون زۆر بە ئاسانی پێکەوە بۆ دەستدرێژیکردن بۆ سەر سامانی خەڵک هاوئاهەنگ دەبن و هەر بۆئەوەشە ئێستا زۆربەی دێهاتەکان خۆیان چاودێری بۆ نێو دێیەکان دادەنێن لە ترسی دز و چەتە،

 

بەم کارەش و لەبەر هەژارى خەڵکەکە و بەکرێدانى زەوییە کشتوکاڵییەکان بە پارەى باشتر بە خەڵکى دەرەوەى شارەکە و بێگانەکان، نزیکەی ۲۰۰ هێکتار زیاتر کەوتۆتە ژێر دەستی ئازەرییەکان و زۆر جێگا هەیە کە وەرزێری کورد بۆتە کەمینە و یا هەر لێی نییە. ئەمەش لە درێژماوەدا جۆرێک تکریتکردن کە زۆر بە ئاسانی و بێدەنگی خەریکی تەشەنەکردنە.