Skip to main content

ژنە پارێزەرێکی مەریوانی دەستبەسەر کرا

ژنە پارێزەرێکی مەریوانی دەستبەسەر کرا
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2021
nocomment

گۆڵاڵە وەتەندوست پارێزەری خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

 

به پێ ڕاپۆرتی "ناوەندیی دیموکراسی و مافی مرۆڤی  کوردستان"، چەند ڕۆژ لەمەوبەر گۆڵاله وەتەندوست لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامییەوە دەستبەسەر و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستبەسەربوونەکەى لەبەر دەست نییە و نەوتراوە بە بنەماڵەکەى لەسەر چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراوە.

هەرچەندە بنەماڵەکەى گوڵاڵە بەدواداچوونییان بۆ کردووە و چوونەتە ناوەندی ئاسایش و دادوەرى مەریوان و سنە، بەڵام هیچ یەک لەو دەزگایانە و ناوەندە نیزامییە داپڵۆسێنەرەگان هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی هێشتنەوەى گوڵاڵە نەدرکاندووە.

گۆڵاڵە لەم دواییانەدا  چەندین تێکست و بابەت و نووسینى لە سەر "بێکاری لە کوردستان" و "پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژنان"، لە فەزای مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردبووەوە.

شایانی باسە پاش کزبوونى شەپۆلی گرتن و ڕفاندنەکانى چالاکانى ژینگەیی و مەدەنى و خوێندکارى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ئەو تەوژمە لە قەبارەى چکۆڵەتر بەردەوامە و تەنیا چەند کەسێک لە دەستبەسەرکراوان بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن، دەنا زۆرینەیان تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.