سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق لەردیمانەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاشکراى کردووە "ئێران پشکدار بوو لە دوورخستنەوەى لە پۆستى سەرۆکایەتى وەزیران"، هۆکارەکەشى بۆ ململانێی ناوخۆیی نێو تاران گەڕاندەوە کە کاریگەرى لەسەر ڕەوشى سیاسی بەغدا هەبوو.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکى فراکسیۆنى نەسڕی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەچاوپێکەوتنێکى میدیاییدا کەبەبۆنەى یەکەمینساڵیادی سەرکەوتن بەسەر داعش ئەنجامدرابوون ڕایگەیاند "ململانێی ئیرادەکانى نێو عێراق و ئێراندا، ژینگەیەکى دروستکرد بووە هۆى دووخستنەوەى لەوەرگرتنى خوولى دووهەمى سەرۆکایەتى حکومەت". دووپاتیشی کردەوە "ململانێیە ناوخۆییەکانى کۆمارى ئیسلامی ئێران ڕەنگدانەوەى لەسەریان هەبووە".
لەبارەى هاریکاریکردنى ئێران بۆ وڵاتەکەى لەجەنگی دژى داعش عەبادی گووتى "ڕۆڵى لایەنى ئێرانى لەجەنگی پارتیزانى دژى چەکدارانى داعش بوون، بەهۆى شارەزاییان لەو جۆرە شەڕانە ڕاهێنانیان بەهێزەکانیان دەکرد، لە پاڵ ئەوانەش چەکیان بە حکومەت دەدات، کەبەغدا بەپارە دەیکڕی هاوشێوەى کڕینى چەکەکانى دیکە".
بۆ پێگەى ئەمریکا کە واشنتۆن لەگەڵ مانەوەى عەبادی بوو لەپۆستەکەى، سەرۆکى فراکسیۆنى نەسڕ هیماى بەوە کردووە " باراک ئۆباما، سەرۆکى پێشووى ئەمریکا پێی ڕاگەیاندووە کە زۆر گرنگى بەشەڕى داعش نادات". دەشڵێت "ئۆباما، پۆستى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى بە بەڵێنى کشانەوە لەعێراق بە دەست هێناوە". جەختى لەوەش کردەوە "لایەنى ئێرانیش چەکیان بەهێزە عێراقییەکان بەخشیوە، چونکە کاتی پێویستیان لەبەردەست نەبوو چەک بکڕن".
لەبارەى ڕووخانى شارى ئەنبار بەدەستى داعش، کاتێک پۆستى سەرۆکایەتى وەزیرانى وەرگرت، ڕوونی دەکاتەوە کە "کەسانێک هەبوون، بەئەنقەست کاریان لەسەر داڕمانى ئەنبار کرد بەدەستى داعش"، بەڵێنى ئەوەشى داوە سەرجەم وردەکارییەکان لە یادداشتنامەکانى بنووسێت کە بڕیارە لەداهاتوو بڵاویان بکاتەوە.
لەبارەى ئەو سەرکەوتنەى بەدەستى هێنا لەشەڕى داعش عەبادی سوورە لەوەى کە شەڕەکە ئاسان نەبوو، چ وەک سەرۆکوەزیران و چ وەک فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، چونکە شەڕی ئازاد کردن تەنها سەربازی نەبوون، بەڵکو کۆمەڵێک ئەرکى لەخۆی کۆکردبوویەوە، وەک ئاراستەو پانتاییە سەربازی، ئەمنى، هەواڵگری، ئابووری و کلتووری و میدیایی چ ناوخۆیی و چ دەرەکی، کەزۆربەى وڵاتان دەستیان تێدا هەبوو.