Skip to main content

ئاژیر و ڕێگەگۆڕینی فڕۆکە و داخستنی ماڵپەڕەکان: ئەرێ بەڕاست لە تاران چ دەگوزەرێت؟

ئاژیر و ڕێگەگۆڕینیی فڕوکە و داخستنی ماڵپەڕەکان: ئەرێ بەڕاست لە تاران چ دەگوزەرێت؟
AvaToday caption
posted onJanuary 30, 2021
nocomment

 لە ۱۰ی ڕێبەندانەوە تا ئێستا زنجیرە ڕووداوێک یەک لە دواى یەک لە تاران دەستیان پێ کردووە.

 

نزیکەی ۱۲ نیوە شەوى ۱۰ی ڕێبەندان بە کاتی تاران، رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی ڕۆژئاوای تاران گوێبیستنی دەنگی ئاژیر و زەنگى هۆشداری و مەترسی بوونەتەوە و ئەمەش خەڵکى تەواو نیگەران کرد. بە پێ قسەى خەڵکى، دەنگی ئاژیر لە ناوچەکانی شەهرئارا، سەتارخان و مەرزدارانی ڕۆژئاوای تاران، بۆ چەند خولەکێک بیستراوە و هەندێک کەسیش ڤیدیۆ و دەنگی ئاژیرەکەیان بڵاو کردووەتەوە.

 حەمید ڕەزا گوودەرزی، یاریدەدەری ئاسایشی پارێزگایی تاران گوتی: «سیستەمی دەنگی یەکێک لە ڕێکخراوەکانی شەهرەکی ئازمایش، تووشی کێشە ببوەوە و هەر ئەوەش ببووە هۆى بەرزبوونەوەى دەنگی ئاژیرەکە"، ئەمە بێ ئەوەى حەمید ڕەزا ناوێک لەو ڕێکخراوە بێنێت و ڕوونی بکاتەوە کامە ڕێکخراوە.

 کاتژمێرێک دوای دەنگی ئاژیرەکە، وێنەی جیاواز لە ئیسکەنی ماڵپەڕەکانی فڕین لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو بوونەوە کە باس لە گۆڕینی ڕێگەی فڕینی فڕۆکەیەک لەسەر فڕۆکەخانەی خومەینی لە باشووری تاران بووە. پاشان کاناڵی خەبەری ئێرانیش ژێرنووسێکی بڵاو کردەوە کە: فڕۆکەوانی گەشت بۆ  تورکیا سەربەخۆ بڕیاری ئەوەی داوە کە بە هۆی بارودۆخی کەش و هەوا دانەنیشێت و پاش ماوەیەک لە باکوو نیشتووەتەوە.

 هەندێک کەسیش چەندین سکرین شووتیان بڵاو کردەوە لەسەر داخستنی ماڵپەڕی میهرئاباد و ڕێکخراوەی وزەی ناوەکی لە ئێران. تا ئەم کاتەش ماڵپەڕەکان داخراون و هیچ بەرپرسێکی ئێرانی لە بارەی ئەو زنجیرە ڕووداوانەى دوێنێشەو لێدوانیان نەداوە.