Skip to main content

مستەفا ئیلخانیزادە دەستبەسەر کرا

مستەفا ئیلخانیزادە دەستبەسەر کرا
AvaToday caption
posted onJanuary 27, 2021
nocomment

ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ڕێبەندان، نووسەر و شاعیر و بەرپرسی ناوەندی کەلتووری و فێرکاریی "ئەدەب" لە بۆکان و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

 

هێزە ئەمنییەکان هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردنی مستەفا ئیلخانیزادە، ماڵەکەی و شوێنی کارەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتێر و کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە.

مستەفا ئیلخانیزادە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی دووی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، لە ناو ئۆفیسەکەی خۆی لە ناوەندی "ئەدەب" دەستبەسەر کراوە.

زۆربەی دانیشتووانی بوکان لە ڕووی کوردیزانی و فێربوونی زمانی دایکییەوە بە شێوەیەکی ئەکادمیک خۆیان بە قەرزاری مستەفا ئیلخانیزادە دەزانن و خەڵکی لەمەڕ دەستبەسەر کردنی ئەم ئازادیخوازە بە پەرۆشن.