Skip to main content

ئاڤاتودەی ڕاستی تاوانەکەی هێزی ئینتیزامی و جل شەخسییەکانی ئیتلاعات لە مەهاباد ئاشکرا دەکات

ئاڤاتودەی ڕاستی تاوانەکەی هێزی ئینتیزامی و جل شەخسییەکانی ئیتلاعات لە مەهاباد ئاشکرا دەکات
AvaToday caption
posted onDecember 15, 2020
nocomment

ئاڤاتودەی تایبەت مهاباد

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ێی سەرماوەز، هێزە جل شەخسییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە گەڕەکی زەمینەکانی شارەداری مهاباد، هەوڵی دەستبەسەرکردنی کاسبکارێک دەدەن کە ماشێنی پێژۆی پێبووە.

 

لەو نێوەدا جل شەخسیەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران  بەشێوەی هەڕەمەکی دەست دەکەن بە تەقەکردن لە ماشێنی ئەو کاسبکارە و خەڵکی ئاسایی ئەو شوێنە. بەهۆی ئەو تەقەکردنە کەسێک بە ناوی سەلاح کیانی کە کرێکاری نانەواخانە بووە گیانی لە دەست دەدات و چوار کەسی دیکە ی خەڵکی مهاباد بریندار دەبن، کە دوو کەسیان ژنن.

دۆخی بریندارەکان ناجێگیرە و سەرچاوەی ئاڤاتودەی کە بۆخۆی ئامادەی شوێنی ڕووداوەکە بووە دەڵێ: ئەوانەی سوپا بە ئەنقەست تەقەیان لە خەڵک دەکرد.

دوای ڕووداوی کووشتن و بریندار کردنی ئەو هاووڵاتیانە، خەڵکی ئامادەبووی شوێنەکە، پەلاماری جەلادەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەدەن و لە شوێنەکە ڕاویان دەنێن.  دوا بەدوای ئەم ڕووداوە هێزە ئینتیزامییەکان دەگەنە ئەو شوێنە و ئەمە سەرەتایەک دەبێ بۆ دانانی پلانی بێ تاوان نیشاندانی ئیتلاعاتیە تیرۆریستەکان.

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بە داڕشتنی سناریۆیەک گوشاری بۆ فەرماندەی هێزی ئینتیزامی مهاباد هێناوە بۆ ئەوەی بڵێ دزێکی چەکدار ئەو تەقەیەی کردووە و تەنانەت بەهۆی ئەو تەقەکردنەوە سەرۆکی کەلانتەری و هاوکارێکی بریندار بوونە!

ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بکوژی سەرەکی ئەو هاووڵاتیە و بریندار بوونی ٤ کەسەکەی دیکەیە و  بێ گومان ناتوانن لە ڕێگەی هێزی ئینتیزامی ڕاستیەکانی ئەو ڕووداوە لە بیروڕای گشتی بشارنەوە.