
AvaToday caption
شای عەرەبستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ناردبوو ڕایگەیاندووە: کۆماری ئیسلامی بەکەڵکوەرگرتن لە ئیمتیازەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و درووستبوونی ڕێککەوتنی بەرجام درێژەی بە چالاکییە فراوانخوازەکانی خۆیدا.
شای عەرەبستان هەروەها گووتی: کۆماری ئیسلامی ئەو پوڵەی لە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بەدەستیهێنا تەرخانیکرد بۆ درووستکردنی تۆڕێکی تیرۆریستی و کەڵکوەرگرتن لە تیرۆریزم.
شا سەلمان بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە: ئەزموونی ئێمە دەگەڵ ئێران پێمان دەڵێ نەرمی نواندن و ڕێککەوتنی بچوک ناتوانێ ڕێگر بێت لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر ئاشتی و ئەمنیەتی ناوچەکە.