Skip to main content

وەزیری ئیتلاعات چ خەونێکی بۆ مەهابادییەکان بینیوە؟

وەزیری ئیتلاعات چ خەونێکی بۆ مەهابادییەکان بینیوە؟
سەرۆککۆماری ئێران هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی بۆ پارێزگای ورمێ مەحمود عەلەوی ناردە مەهاباد!
posted onNovember 24, 2018
nocomment

 

وەزیری ئیتلاعات بۆ بەردەوامی هەڵخەڵەتاندنی بنەماڵەی جاشەکانی مەهاباد سەردانی گۆڕستانی کوژراوانی شەڕی دەستی پێشمەرگەکانی کوردستانی کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا لەگەڵ ئەوەی هەوڵیدا پرسی مەزهەب لە قسەکانیدا بەرجەستە بکاتەوە خەڵکی مەهابادی ئامۆژگارى دەکرد بۆ ئەوەی لە کێشە و پشێوی دووری بگرن.

 

مەهاباد لە ژیانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا قورساییەکی زۆری هەیە و سەدان شارۆمەندی ئەو شارە بە دەستی هێزەکانی سوپای پاسداران لە گووند و شاری مەهاباد شەهید کراون. کۆمەڵکوژی قاڕنێ و قەڵاتان و گوندەکانی چۆمی مەجیدخان و دریاز، کوژرانی ٥٩ لاوی مەهابادی و دەیان کەسی بێ تاوانی دیکە بەشێکن لە ڕەشە کوژییەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارەدا.

شایانی باسە بە هۆی ڕۆڵی دیاری مەهاباد لە بزووتنەوەی ڕزگاڕیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسەڵاتدارانی ئێران مەهاباد بەسەری مارەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەزانن و هەمووکات بە چاوێکی ئەمنی لەو شارەیان ڕوانیوە.

شارەکانی باشوری پارێزگای ورمێ کە مەهاباد یەکیانە لەو پەڕی بێ ئیمکاناتیدا دەژین و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی تەرخان کردنی بودجەیەکی زۆرتر بۆ ناوچە ئازەری نشینەکانی ئەو پارێزگایە هەوڵی ئەوە دەدەن لە نێوان دوو نەتەوەی ئازەری و کورد دا کێشە و بشیوی درووست بکەن.

هەر سەبارەت بەو پرسە جەلال مەحمود زادە نوێنەری مەهاباد لە پەڕلەمانی ئێران ڕووبە عەلەوی گووتی: مەهاباد لە ڕووی هەلی کار و کەرتی تەندروستی و پەروەردە بایەخێکی یەکجار کەمتری بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی باکووری پارێزگای ورمێ پێ دراوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە دوو نەتەوەی کورد و ئازەری سنوورێکی دورو درێژی جوگڕافیان پێکەوە هەیە.