Skip to main content

لەقاودانی دزی و چەتەییەکی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

لەقاودانی دزی و چەتەییەکی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
posted onAugust 27, 2020
nocomment

تایبەت بە ئاڤاتودەی: سوپای پاسداران بە بیانووی خەبات دژی قاچاغی ئاژەڵان، دەستی بەسەر هەزاران سەر مەڕی مەڕدارەکانی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت ناوچەی پیرانشار داگرتووە.

سوپا دوای چەند ڕۆژ بە بێ پێدانی لەوەڕ و ئاو پێیان و بە خەسارێکی زۆرەوە، ئەو ئاژەڵانەی کە دەستی بەسەردا گرتوون بۆ نیزیک ئاوایی شنۆزەنگ دەگوێزێتەوە و دەیانفرۆشێتەوە.

کڕیاری ئەو مەڕانە دوو مۆرەی سەر بە ڕژیمن.

یەکەمیان کوڕی پێشنوێژ و نوێنەری پێشووی خامنەیی لە ورمێ، مەلا حەسەنیە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە کووشتنی لاوانی کوردستان و ئازادیخوازان.

دووهەمیان کەسێکە بە ناوی مەلا ئیبراهیم حوسێن پور کە مۆرەیەکی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسدارانی تیرۆریستە و هەروەها نیزیکە لە بەیتی ڕێبەری. مەلا ئیبراهیم حوسێن پور، بابی کەماڵ حوسێن پورە کە ئێستا نوێنەرە لە مەجلسی ڕژیم و سەر بە باڵی بناژۆخوازەکانە.

مەلا برایم حوسێن پور بە کەڵکوەرگرتن لە ڕانت و نیزیک بوونی لە کەسانی سەر بە بەیتی رێبەری، ئاژەڵەکانی بە نرخێکی زۆر کەم لە نوێنەرەکانی سوپا و دەزگای قەزایی دەکڕێتەوە و دواتر بە کەڵکوەرگرتن لە پێگەی خۆی ، ئاودیوی باشوری کوردستانیان دەکات و لەوێ دەیانفرۆشێتەوە.

ئەگەر هەناردەی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی وڵات قاچاغە، بۆچی بۆ کەسانی نیزیک بە سوپای پاسداران و بەیتی ڕێبەری بە قاچاغ بە ئەژمار نایە.

ئاڤاتودەی داوا لە خەڵک دەکات خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینەوەی ئەو ئاژەڵە دزێتیانە کە سوپای پاسداران دزیونی.