Skip to main content

ڤایروسی کۆڕۆنا هەتا کەی لەگەڵمان دەبێت؟

ڤایروسی کۆڕۆنا هەتا کەی لەگەڵمان دەبێت؟
AvaToday caption
posted onAugust 22, 2020
nocomment

تدروس ئادهانوم، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕۆژی هەینی ٣٠ی مانگی گەلاوێژ لە دوایین لێداونی خۆیدا ڕایگەیاند هەتا کەمتر لە دوو ساڵیدا ڤایروسی کۆڕۆنا تەواو دەبێت.

 

ئادهانوم بە وەبیرهێنانەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی ئانفۆڵانزای ئیسپانیایی ، ئەو نەخۆشیە هەمەگیرەی ساڵی ١٩١٨ لە ئەوروپا و ئەمریکا بڵاو بووە و گیانی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەسی ئەستاند، گووتی کۆنترۆڵی ئەو نەخۆشییە دوو ساڵی خەیاند.

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی تێکچر‌ژاوی کۆمەڵگەکانی ئێستای بە یەکێک لە هۆیە سەرەکییەکانی بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی کۆڕۆنا زانی و زۆر هیوادارانە گووتی: ئێمە ئێستا زانست و تەکنۆلۆژی ئەوەمان هەیە ئەو ڤایرۆسە بوەستێنین.

ڤایروسی کوشەندەی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار ٢٤ی سەرماوەزی ٩٨ لە شاری ووهانی چین بڵاو بووە و دوایە هێدی هێدی تەشەنەی کردە وڵاتانی دیکە و هەتاکۆتایی ڕۆژی هەینی ٣٠ گەلاوێژی ئەمساڵ زیاتر لە ٢٣ ملیۆن کەسی لە جیهان تووش کردووە و گیانی زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەسی ئەستاندووە.

هیندێک وڵات و ناوەندی توێژینەوەیی بانگەشەی ئەوە دەکەن توانیویانە دەرزی کۆڕۆنا درووست بکەن و لە بەرەبەری بەرهەمهێنانی بەربڵاویدان. لێ هەتا ئەوڕۆ هیچ دەرزییەک کە هاتبێتە بازاڕ و لە لایەن ناوەند و دامەزراوە پزیشکیەکانی وەک تەندرووستی جیهانی، پشت ڕاست کرابێتەوە بوونی نییە.