تورکیە و کۆماری ئازەربایجان مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان لە ئازەربایجان دەستپێکردووە و بڕیار وایە هەتا ڕۆژی ٢٠ی گەلاوێژ درێژەی هەبێت. ئەو مانۆرە سەربازیە هاوبەشە لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە سەربازیانە دایە کە لە نێوان دوو ولاتدا هەیە.
لە لایەکی دیکە هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنستان مانۆڕێکی سەربازی هاوبەشیان لە ڕۆژی دووی گەلاوێژەوە دەگەڵ ڕووسیە دەست پێ کردووە. وەزارەتی بەرگری ئەرمەنستان ڕایگەیاندووە لە مانۆڕی سەربازی هاوبەشیان دەگەڵ ڕووسیە مەشقی تایبەتی پەدافەندی ئاسمانی بەتایبەت لێدان لە فرۆکە بێفرۆکەوانەکان و کەڵکوەرگرتن لە فرۆکە بۆ شناسایی ئەنجام دراوە.
هەواڵی تایبەت بە دیتنی فرۆکەی سەربازی ڕوسیە لە سنوورەکانی ئەرمەنستان و نیزیک سنوورەکانی تورکیە لە میدیاکان بڵاو بووەتەوە. ڕووسیە خۆی بە هێزی بەرگریکاری ئەرمەنستان دەزانێ و هەزاران سەربازی ڕووسیە لە بنکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتە جێگیرن.
کاناڵێکی تەلەڤزیۆنی ئاڵمان بە ناوی " تاگس شاو" بڵاوی کردووەتەوە کە کێبەرکێی نێوان تورکیە و ڕووسیە لە ناوچەکە بەرەو زیاتر بوون دەچێت.