Skip to main content

پرسى سپیکردنەوەى پارە زەریف دەباتە پەرلەمان

پرسى سپیکردنەوەى پارە زەریف دەباتە پەرلەمان
ئێران خۆى نووقمى گەندەڵى بووە و کۆمارى ئیسلامى بە ناچارى خەریکى دەورلێدانەوەیە لە گەمارۆکان
posted onNovember 17, 2018
nocomment

 

ئەنجوومەنى شورای ئێران هەڕەشە لە وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەی دەکات و، داواشى لێدەکات لەبەردەم پەرلەمانتاراندا سەرجەم بەڵگەنامەکانى لەبارەى "سپیکردنەوەى پارە" بخاتەروو، هاوکات نوێنەرێکى شارى شاهین شەهر داواى کردووە "داواکاری گشتى بەدواداچوون بۆ پرسەکە بکاتەوە و، کەیسێکیش بۆ جەواد زەریف بکاتەوە، کەلەبارەى سپیکردنەوەى پارە خستبوویە روو".

 

زەریف لەماوەى رابردوو "نەیارانى یاساکانى بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارە، قەبارەیەکى زۆری پارەیان لەژێر دەستدایەو، بەشێکى بۆ دروستکردنى نەیاری بۆ ئەو یاساییە تەرخان دەکەن". حوسێن عەلى حاجی دلیجانی، پەرلەمانتاری شارى شاهین شەهر لەتۆڕى تویتەر نووسیبووی "ئەگەر داواکاری گشتى بەشداریی لەو کەیسە نەکات، ئەوا بانگهێشتى وەزیرى دەرەوە بۆ پەرلەمان دەکرێت، چونکە لەبرى پێشکەش کردنى ناوەکان بەدەسەڵاتى دادوەرى، چەواشەکاری لەنێو رای گشتى دروست کردووە".

ماڵپەرى خەبەر ئۆنڵاین گرتەیەکى ڤیدیۆیی محەمەد جەواد زەریف بڵاو کردەوە کە تێدا باسى لەوە دەکرد "زۆرێک لە وڵاتەکەی، سوودیان لە پڕۆسەى سپیکردنەوەى پارە بینیوە، ئەوانەشى نەیاری دەکەن، قەبارەیەکی زۆری پارەیان هەیەو، لەدژایەتى کردنى ئەو یاسانە خەرج دەکەن". لەو نێوەندەشدا ئاژانسى تەسنیمی رژێمى ئێران بڵاوی کردەوە حەشمەتوڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکى لێژنەى ئاسایشى نەتەوەیی و سیاسیەتى دەرەوەى پەرلەمانى ئێران داواى بانگهێشتکردنى زەریف کردووە، بۆ ئەوەى ڕوونکردنەوە لەسەر لێدوانەکانى بدات.

ئەو هەرایەى لە ئێراندا درووست بووە، لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە تا تەوقی سەرى نقوومى گەندەڵى و پرۆسەى سپیکردنەوەى پارە بووە، بە جۆرێک لەسەر ئاستى باڵاو و سەرجەم دامەزراوەکانى دەوڵەت تێوەگڵاون. بە جۆرێک تاران لەرێگەى پارەدارکردنى گرووپە میلیشیا چەکدارەکان چەندین پرۆسەى سپیکردنەوەى پارەى ئەنجام داوە، بەتایبەت لەناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

بۆ هێورکردنەوەى ئەو هەرایەش بەرامبەر وەزیرى دەرەوەی حکومەتى تاران دروست بووە، گوتەبێژەکەى زەریف ڕایدەگەیەنێت "ئەو شەپۆلە لێدوانانەى دژى زەریف ئەنجام دەدرێت، نوێ نین، بەڵکو قسەیەکى ڕاستى کراوە لەلایەن بەرپرسێکى وڵات و، نەیارانى دەیانەوێت بۆ پرسى سیاسی سوودی لێوەرگرن".

بەهرام قاسمی، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوە گووتی "زەریف بەهیچ شێوەیەک ئاماژەى راستەوخۆى بۆ کەسێک و لایەنێکى دیاریکراو نەکردووە". لێدوانەکانى زەریف توڕەیی زۆری لەنێو وڵاتى ئێراندا دروست کردووە و، ڕەوتە تووندڕەوەکانیش کەدژى ئەندامێتى وڵاتەکەیانن لەپەیماننامەى بەرەنگاربوونەوەى سپیکردنەوەى پارەیە، پێی وابووە ئەو پرسە ئاراستەى ئەوان دەکرێت و دژایەتیی راستەوخۆى پێگەیانە.