Skip to main content

دایکی ئەسرین محەمەدی:پەکەکە لە ھەڵاتن تەقەی لە کچەکەم کردووە و کوشتوویانە نەوەک بە فڕۆکە

ئەسرین محەمەدى
AvaToday caption
posted onJuly 3, 2020
nocomment

یەکینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویان کردەوە کە گەریلایەکی ئەوان بە ناوی ئەسرین محەمەدی بە بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

 

مریەم خزری دایکی ئەسرین کە بە سونیا ناسراوە لە گرتە ڤیدیۆیەک کە بە دەست ئاڤاتودەی گەیشتووە دەڵێت کچەکەی لە کاتی ھەڵاتن لە پەکەکە بە دەست گەریلاکانی ئەو گرووپە کوژراوە، نەک لە کاتی بۆمباران کە ئەو حیزبە واى باس دەکات. دایکی ئەسرین دەشڵێت "پەکەکە کچە ١٣ ساڵانەکەمیان لە من دزی، چەندى ھاتوچۆی مەنتیقەکەیانم لە گەڵاڵە کردووە کەچى ئەوان هیچ وەڵامێکیان نەداومەوە.

ھەروەھا حەسەن محەمەدی باوکی ئەسرینیش پێشتر سکاڵانامەیەکی نووسیووە کە پەکەکە کچە تەمەن ١٣ ساڵانەکەیان بە بێ ئیزنی دایک و باوکی دزیوە، بەڵام دووبارە وڵامیان نەداوەتەوە.

ئێستا بنەماڵەکەى بۆیان دیار نییە کە کچەکەیان لە چ ڕێکەوتێک گیانی لە دەست داوە، بەڵام ئەگەر پاش دوو ساڵیش لە "دزینی"ـیشى بێت، ھێشتا تەمەنى دەبێتە ١٥ ساڵان و بەمەش دەزانرێت کە ئەم کچە تەمەنی نەگەیشتووەتە تەمەنى یاسایی تا خۆى بڕیار بدات لەسەر چارەنووسى و بۆیە بردنى بە "دزین" و "ڕفاندن" هەژمار دەکرێت کە پەکەکە ئەنجامى داوە. هەروەها بۆ دەرچوون لەم خەتایە و بۆ گەورە نیشاندانى ئەسرین، وێنەکەى لە لایەن پەکەکەوە و لە ڕێگەى فۆتۆشۆپەوە دەستکارى دەکرێت و وا نیشان دەدرێت کە کچێکى کامڵە و خەیاتى کردووە و شەهید بووە.

شایەنى باسە ئەمە یەکەم جار نییە کە حاڵەتى لەم شێوەیە ڕوودەدات و دەیان بنەماڵەى ڕۆژهەڵات هەن کە سکاڵا لەسەر دیارنەمانى منداڵەکانیان دەکەن و ڕەخنە لەوە دەگرن کە سەرەڕاى دەیانجار سەردانکردنیان کەچى ڕێگە نادەن بنەماڵەکان منداڵەکانیان ببیننەوە.

دەستکاریکردنى وێنەى ئەسرین محەمەدى بۆ ئەوەى لە سەرووى تەمەنى یاسایی نیشان بدرێت

دەستکاریکردنى وێنەى ئەسرین محەمەدى بۆ ئەوەى لە سەرووى تەمەنى یاسایی نیشان بدرێت

بەڵگەى نیشاندانى تەمەن و سکاڵانامەى باوکى ئەسرین محەمەدى

بەڵگەى نیشاندانى تەمەن و سکاڵانامەى باوکى ئەسرین محەمەدى