Skip to main content

ساڵێک دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان خەڵکانێک نان نییە بیخۆن

ساڵێک دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان خەڵکانێک نان نییە بیخۆن
نەخۆشى و گرانى و خراپى بارى دەروونى، بڕستى لە خەڵکى بوومەلەرزەلێدراو بڕیوە
posted onNovember 12, 2018
nocomment

 

شارۆمەندێکی کرماشانی ئەوڕۆ ٢١ی گەڵاڕێزان بە ماڵپەڕی ئیلنای گووتوە "دوو لەسەر سێی خەڵک هەروا بێ ماڵن و توانای دروستکردنەوەی ماڵەکانیان نییە لە پاش بوومەلەرزەکە".

 

ئەگەرچی بەڵیندەرانی تایبەت بە بیناسازی درووستکردنەوەی ماڵە ڕووخاوەکانی کرماشانیان وەئەستۆ گرتبوو، بەڵام درووستکردنەوە بیناکان بە هۆی کەمبوونی پارەی تەرخانکراوی حکومەت بۆ ئەو مەبەستە و نەدانی پارەی بەڵیندرەانی دروستکردنی خانووبەرە وای کردووە کە خەڵک هەروا بێ ماڵ بژین. هاتنی وەرزی سەرما، تێپەڕبوونی ئاوەڕۆی بنەماڵەکان بە قەراخ کانێکسەکاندا و بوونی مشکێکی زۆر لە نێو جێگاوبانی ژیان، ڕۆژگاڕی خەڵکی تاڵ کردووە.

 

کرێگرتن و بارمتەکردنی خانوو هۆکارێکی دیکەی بێماڵییە

ئەوانەی خاوەن ماڵی کرێن بۆ بە کرێدانی ماڵیکی ٦٠ مەتری، مانگانە ٤٠ ملیۆن پێشەکی و ٣ میلیۆن تمەن کرێ وەردەگرن. بارمتەکردنی خانوو سەر لە ئاسمان دەسوێ، بۆ ماڵێکێ ٦٠ مەتری ٧٠ ملیۆن تمەن بارمتە وەردەگرن. ئەوە لە کاتێکدایە کە سنوورەکانی خوسرەوی و قەسری شیرین داخراون و خەڵک بێکارە. دەسەڵات هیچ چاوەدێرییەک بەسەر ئەو بازاڕەدا ناکات و خەڵک بە ناچاری درێژە بە ژیانی نێو کانێکس و چادرەکان دەدەن.

 

نەخۆشی جۆراوجۆر لە نێو خەڵک بڵاو بووەتەوە

شارۆمەندێک بە ماڵپەڕی ئیلنای گوتووە دوو مانگ لەمەوبەر چەند دانە پەڵەی زەردم لەسەر پێستم بینی و سەردانی دکتورم کرد. دوکتورەکە پێی گووتم بە هۆی پیسبوونی ژینگەکەتەوە ڤایرۆسێک چووەتە نێو جەستەتەوە و یەکەم کەس نیت کە ئاوات لێهاتبێ و خەڵکێكی زۆر بە هۆی ئەو نەخۆشییەو نەخۆشی دیکەش سەردانم دەکەن.

دیمەنێک لەو نەخۆشیانەى کە لە نێو بنەماڵە بوومەلەرزەلێددراوەکان بڵاوبووەتەوە

دیمەنێک لەو نەخۆشیانەى کە لە نێو بنەماڵە بوومەلەرزەلێددراوەکان بڵاوبووەتەوە

 

گرانی و خراپى بارى دەروونى بڕستی لە خەڵک بڕیوە

دوای ساڵیک لە بوومەلەرزەی کرماشان بە هۆی چوونە سەری نرخی کەلوپەل و پیداویستییەکانی ژیان و بێکاری خەڵکێکی زۆر بۆ دابینکردنی خواردنی ڕۆژانەی خۆیان، دۆش داماون و هیچ ناوەندێکی دەسەڵات هەوڵی پێڕاگەیشتن بە ژیانی ئەو خەڵکە نادات. دوای ساڵێک لە ڕوودانی بوومەلەرزە ٧ ڕیختەریەکەی کرماشان کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس و هەروەها برینداربوونی هەزارانی دیکە، دۆخی دەروونی خەڵکەکە ناجێگیرە و هەوڵدان بۆ خوکوژی و خۆکووشتن لە پەرەسەندندایە.

خۆکووشتنی دوو کچ پێکەوە، مامۆستایەکی قوتابخانە، خۆسوتاندنی ژنێک تەنیا لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابڕدوو، ئامارێکی مەترسیدراە کە دەرخەری ڕەوشی خراپی دەروونی ئەو خەڵکەیە.

ناوەندەکانی دەسەڵات لە بری بەهاناوەهاتنی خەڵک و پێشکەشکردنی خزموتگوزاری و درووستکردنی کەشێک کە خەڵک هیوا بە ژیانی تێدا درووست ببێتەوە، ئاماری خۆکوشتنەکان دەشارنەوە تا جێگایەک کە ڕێکخڕاوی تەندرووستى کرماشان تەنانەت بانگەشەی ئەوە دەکات "ئاماری خۆکوشتنەکان لە ساڵی ٩٦ دا بە جیاوزای لەگەڵ ساڵی ٩٥ کەمتر بووەتەوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر بوونە!

شایانی باسە دوای بوومەلەرزەکەی کرماشان، هەرەوەزێکی نەتەوەیی کوردانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی خەڵکی کرماشان دەستی پێ کرد کە بە گووتەی کارناسان خاڵی وەرچەرخانێک بوو بۆ درووستکردنی هەستی نەتەوەیی و زاڵکردنەوەی ئەو گووتارە شوناسبەخشە بەسەر هەموو گووتار و وردە گوتارێکی دیکەدا.