دوو پلەداری ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون
سوپای ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە دوو لە ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
سوپای ئێران بە فەرمی ڕایگەیاند کە دوو لە ئەندامانی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە.
لە شاری کامێران، جارێکی دیکە دەستی سەرکوت درێژ کرایەوە و خێزانێکی دادخوازی کردە ئامانج. هێزە ئەمنییەکان لە هەڵمەتێکی توندوتیژدا، بەبێ مۆڵەتی دادوەری و بە شکاندنی دەرگاکان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی "کەژاڵ" و "دانیال ڕەحمانی" و هەردوو خوشک و براکەیان بەرەو شوێنێکی نادیار ڕاپێچ کرد.
هێرشێکی درۆنیی کرایە سەر کەمپی چەمشاری پارتی ئازادی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر و لە ئاسمانی خەلیفانیش درۆنێك تەقێندرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاڤامیدیا، کاتژمێر 7:56ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێکی درۆنیی کراوەتە سەر کەمپی چەمشاری سوپای میللیی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
زیندانییەکی سیاسیی پێشوو لە شاری کرماشان، کە ئێستا بە پابەندی ئەلیکترۆنی (پاوانە) ئازاد کراوە، باس لە دۆخی نالەباری تەندروستیی خۆی و پشتگوێخستنی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە دەکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، حکومەتی ئەمریکای بە "ڕەفتاری جیاکاری" و نادادپەروەرانە تۆمەتبار کرد، دوای ئەوەی واشنتن ڕەزامەندیی نیشان نەدا لەسەر پێدانی ڤیزا بۆ بەشێکی زۆر لە شاندی بەڕێوەبەری و کارگێڕیی تیمی نیشتمانیی وڵاتەکە.
ڕاپۆرتە مافی مرۆییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە پاش چەند مانگێک لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانی ئەمساڵ، هێشتا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی لە بەشە "ئەمنییەکانی" زیندانی دێزڵاوای کرماشان لە دۆخێکی مرۆیی نالەباردا ڕاگیراون.
لە گەڕەکی حاجیاوای شاری سنە، رووداوێکی دڵتەزێن و دوور لە مرۆڤایەتی ئاشکرا بوو؛ باوک و زڕدایکێک دوو کچی تەمەن 7 و 15 ساڵیان بۆ ماوەی مانگێک لە ئاودەستی ماڵەکەیاندا بەند کردووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەیان داون.
تەرمی ژنێکی ترەنس بە ناوی "مەهشید" کە شوێنەواری چەندین چەقۆی پێوە بووە، لە ناوەندی شاری سنە دۆزرایەوە. ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە سەرنجی خستەوە سەر مەترسییەکانی سەر ژیانی کەمینە ڕەگەزییەکان لە ناوچەکەدا.
کۆماری ئیسلامی ئێران دوو گەنجی کوردی بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارە دا، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری لە زیادبوونی ڕێژەی لەسێدارەدانەکان دەدەن لەژێر سێبەری گرژییە هەرێمییەکاندا.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، رۆژانی شەممە و یەکشەممەی ئەم هەفتەیە زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی "بەرگری لەخۆکردن"یان بۆسەر رادار و شوێنی هەڵدانی درۆن لە ناوچەی غوروک و دوورگەی قیشمی ئێران کردووە.