فەرماندەیەکی سوپای ئەمەریکا کە نەیویست نێوی ئاشکرا بێت گوتی "هەبوونی هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ شەڕی دژی داعش لە شەنگال، ڕاهێنانی نزیکەی ٤٠٠ هێزی ئەمنی عێراقە تا ئامادە بکرێن بۆ پاراستنی سنووری نێوان عێراق و سوریا لە داعش. بە وتەی ئەو فەرماندە ئەمریکییە هێزی هاوپەیمانان، ڕاهێنانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق "دوو حەفتە دەخایەنێت" بەڵام ئەو هێزەى هاوپەیمانان کە بۆ ڕاهێنانەکە لەوێن، چەندن و بۆ ماوەى چەند لەوێ دەمێننەوە و ئاخو پاش کۆتایی هاتنی ڕاهێنانەکە شەنگال جێ دەهێڵن یا نا؟!
سەبارەت بە هەندێک دەنگۆ لە سەر ئەوەی گوایا ئامانج لە هاتنی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ شەنگال، دامەزراندنى بنکەیەکی سەربازییە، ئەو ئەفسەرە گوتی "هیچ جورە پلانێک بۆ دروستکردنى بنکەی سەربازی لە شەنگال یا پاککردنەوەی گوندەکانى دەوروبەری لە بۆمب و تەقەمەنییە بەجێماوەکان نییە."
ئەفسەرەکەش لە شەنگالەوە ئەوەی بە ئاڤاتودەى گوت کە "ئامانجی هێزەکانیی هاوپەیمانان تەنیا و تەنیا شکستپێهێنانى داعشە."
چەند کاروانێکی هیزەکانی هاوپەیمانان بە سەروکایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش، ١١ی جۆزەردان گەیشتنە سەر چیای شەنگال، مەنزڵ و زێدى ئێزدییەکان کە لە ڕۆژی ١٢ی گەلاوێژ چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر و سەدان کەسی لێ کوشت و هەزاران ژن و منداڵیشى لێ بە کەنیزەک گرت.