بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دۆسیەی فەخریزادە؛ هاونیشتمانییەکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

سەردەشت
caption
posted onJune 4, 2025
noبۆچوون

سزای سێدارەی ئازاد شوجاعی، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری سەردەشت و بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کە پێشتر بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" و "گواستنەوەی کەرەستە بۆ تیرۆر کردنی فەخریزادە" لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەند کرا.


سزای سێدارەی ئازاد شوجاعی بەندکراوی سیاسیی کورد و کۆڵبەری تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "دۆڵە گەرمە"ی شاری سەردەشت لەلایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵاوە بە دادوەری قاسم حوسەینی کوهکەمەری پەسەند کرا و بە پارێزەری ناوبراو ڕاگەیەندراوە.