بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی مافی مرۆڤ له تورکیەوه بۆ ئێران

مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی مافی مرۆڤ له تورکیەوه بۆ ئێران
ڕەسمێک له حسەین حسەینی و بنەماڵەکەی، که لەگەڵ مەترسی دیپۆرت کردنەوە له تورکیه بۆ ئێران ڕووبەڕوون
posted onNovember 20, 2024
noبۆچوون

حسەین حسەینی، له چالاکانی مەدەنی کوردستانی ڕۆژهەڵات، له لایەن پولیسی تورکیەوه دەستبەسەر کراوه و بۆ کەمپی دیپۆرتیی شاری موغڵا ڕاگوێزراوه و لەگەڵ مەترسی ڕادەستکردنی به هێزه ئەمنییەکانی ئێران ڕووبەڕوویه.

حسەین حسەینی که به هۆی هەڕەشەی هێزه ئەمنییەکانی ئێران ناچار ببو، کوردستان بەجێ بهێڵێت و ڕێگای هەندەران بگرێته پێش، لەگەڵ بنەماڵەکەی له کاتی تێپەڕبوون له تورکیەه بەرەو وڵاته ئەوروپاییەکان، له لایەن هێزەکانی پولیسی تورکیه دەستبەسەر کراوه و بۆ کەمپی دیپۆرتیی شاری موغڵا ڕاگوێزراوه.

حسەینی خاوەنی دوو منداڵی ١١ و ١٣ ساڵانه و خەڵکی شاری مەریوانه، لە ساڵانی پێشوودا بە هۆی چالاکییان لە ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ئەم شارەدا، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە چەندین جار بانگهێشت و ئەشکەنجه کراوه و به هۆی گوشارەکانی هێزه ئەمنییەکان ناچار بوو ئێران بەرەو هەندەران بەجێ بهێڵێت.

ئێستا ئەم چالاکه مافی مرۆڤه لەگەڵ مەترسی جیدیی دیپۆرت کردنەوەه بۆ ئێران ڕووبەڕوویه و له ئەگەری دیپۆرت کردنی لەگەڵ ئەشکەنجه، بێسەروشوون بوون یان تەنانەت مەرگ ڕووبەڕوو دەبێت.

شایانی باسە نەسرین خوشنەوازیان، هاوژینی حسەین حسەینی، به هۆی دۆخی پێش هاتوو تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوەکی توند بووه و زەختی ڕەوانی بەسەره و له لایەکیش توشی نەخۆشینی زەخمی گەدەی بەتەوژمیشه و پێویستیی خێرای بە پێڕاگەیشتنی پزشکی و دەرمانی هەیە.

ئاڤا تودەی له ڕێگای سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوه ئاگادار بووه که بنەماڵەی ناوبراوان و چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵات لە ئەنجومەنە فەرهەنگییەکانی مەریواندا، داوا لە ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مافی مرۆڤییەکان دەکەن کە بەر بە دیپۆرتی ئەم بنەماڵه بگرن.

ئەوان ڕایان گەیاندووە ئەگەر ئەم بنەماڵەیە بگەڕێنرێنەوە بۆ ئێران گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.