مەترسی سەپاندنی سزاى ئابوورى بەسەر عێراقدا هەیە
دووشەممە ١٥ى گەلاوێژ، قۆناغى یەکەمى گەمارۆکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیان پێ کردەوە. پڕیشکى مایەپووچى ئابوورى ئێران دراوسێکانیشى دەگرێتەوە.
بە پێى ئامار و توێژینەوەکانى وەزارەتى ئابوورى ئیمارات، بە کەمبوونەوە و لاوازى سەرمایەگوزارى ئێرانییەکان لە دوبەى، سەرمایەگوزارە هیندییەکان بووەتە پێشەنگى ئەو وڵاتە.
ئەنکەرا پێشتر گوتبووى گەماۆى یەکلایەنەى ئەمریکا دژى ئێران قبوڵ ناکەن، بەڵام پاش چاوپێکەوتنى دیپلۆماتەکانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا لە ئەنکەرا، ئێستا تورکیە دەڵێت گەمارۆکانى ئێران تاوتو دەکات (واتە قبوڵیان دەکات!)