ترەمپ: لە هەڵوێستی ئێران لە دانوستاندنەکاندا ڕازی نیم
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەو هەڵوێستەی ئێران لە دانوستاندنەکاندا نیشانی دەدات "ڕازی نییە". ترەمپ بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ویلایەتی تێکساس، لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هێشتا "بڕیاری کۆتایی" سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نەداوە.