رفتن به محتوای اصلی

ڕووناکبیرانی فەڕانسە بۆ یەکەمجار پشتیوانیان لە هێڵەک زەردەکان کرد

ڕووناکبیرانی فەڕانسە بۆ یەکەمجار پشتیوانیان لە هێڵەک زەردەکان کرد
AvaToday caption
posted onMay 6, 2019
noدیدگاه

 

کۆمەڵێک لە کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی فەڕانسە کە نێوی ژولیەت بینوش، ئێمانۆئێل بئار، ئێدوارد لوئیس و ئێلن داماسیو لە نێویاندا دەبیندرێت بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک پشتیوانی خۆیان لە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان ڕاگەیاند.

 

ئەو نامەیە کە لە لایەن ١٤٠٠ کەسایەتی فەرهەنگی و هونەری واژوو کراوە لە ستوونی بۆچوونەکانی ڕۆژنامەی لیبراسیۆن بڵاو کراوەتەوە لە ڕاستیدا یەکەمین پشتیوانی فەرمی و بە کۆمەڵی توێژی ڕووناکبیری فەڕانسە لەو ناڕەزایەتییە بە ئەژمار دێت. کەسایەتییە فەرهەنگی و هونەرییەکانی فەڕانسە لە نامەکەیاندا لە ژێر ناوی "هێڵەک زەردەکان ئێمە خۆش باوەڕ نین" بڵاویان کردووەتەوە بزووتنەوەی هێڵەک زەردەکانیان وەک بزووتنەوەیک ناساندووە کە دەسەڵاتی فەڕانسە هەوڵی بێ بەهاکردن و سەرکوتی تووندیان دەدات. ئەوە لە کاتێکدایە کە بە گووتەی واژووکەرانی ئەو نامەیە مەترسیدارترین تووندوتیژی فەڕانسە کە ئەو بزووتنەوە بێت ناوەرۆکێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە.

لەو نامەیەدا هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان وەدوای کۆمەڵێک ویستی بنەڕەتی کەوتووە کە گرینگترینیان بریتین لە: دیموکراسی ڕاستەوخۆ، داد و یەکسانی کۆمەڵایەتی و ماڵی لە ئاستێکی بەربڵاودا و هەنگاوی بەپەلە بۆ ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ قەیرانی ژینگەیی. واژووکەرانی ئەو نامەیە لە بەشێکی دیکەدا بە جەختکردنەوە لەوەی کە بە قسەى خۆیان بە هاوپێوەندی داواکانی ئەو بزووتنەوە و هاوڕێیان دەزانن هەوڵەکانی دەوڵەتی فەڕانسە بۆ شکاندنی سیمای ناڕازییانیان مەحکوم کردووە و دەڵێن: تۆمەتی ناڕەوای وەک دژی ژینگە، تووندئاژۆیی، نەژاد پەرەستی، تێکدان و هتد تەنیا مانۆڕی دەسەڵاتن و هیچ خەسارێک لە بەدەنەی ئەو جوڵانەوە نادات تەنانەت ئەگەر میدیا و ڕەوتی سەرەکی دەسەڵات و وتەبێژانی دەوڵەت بیانهەوێ ئێمە بەو پرسانە ناچار بکەن.

بزووتنەوەی ناڕەزایەتی بە نایەکسانی کۆمەڵایەتی و سیاسەتی ئابوری لیبڕالی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرکۆماری فەڕانسە ناسراو بە هێڵەک زەردەکان کە وەک بزووتنەوەیەکی بێوێنە لە مێژووی کۆماری پێنجەمی ئەو وڵاتە دەناسرێت لە حەوت مانگ لەوە پێشەوە تا ئێستا بووە بە گرینگترین بابەت لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو وڵاتە و چەندین جار دەوڵەتیان ناچار بە دانی ئیمتیاز کردووە.

ئەو بزووتنەوە سەر بە هیچ حیزب و ڕەوتێک نییە و لە ڕێگەی جوڵەیەکی خۆڕسکی خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە زیاد کردنی باج لە دایک بوو. لەو نێوەدا ڕۆڵی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک بزوێنەری سەرەکی ئەو بزووتنەوەیە زۆر گرینگە.

جلێقە زەرد