یه‌که‌مین فێستیڤاڵى میدیاییی ئه‌بووزه‌ر که سی ڕۆژ بەر لە ئێستا ئەنجام درا، پاش حه‌وت مانگ هه‌وڵ و تێکۆشان کۆتایی به کاره‌کانی هێنا و براوه‌کانی ئه‌و فێستیڤاڵەى ناساند. له به‌شی بەزمەسات و کاریکاتێردا محه‌مه‌د مه‌حموودی له شاری بۆکان پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کرد و ئه‌کبه‌ر بابایی و سینا میرزا محه‌مه‌د له ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا به ڕیزه‌وه پله‌ی دووه‌م و سێه‌می فێستیڤاڵەکەیان به‌ده‌ست هێنا.
123 به‌شداربووی فێستیڤاڵى 382 به‌رهه‌میان له به‌شه‌کانی سه‌روتار و یادداشت، وتار، دیمانه، هه‌واڵ، مانشێت، وێنه، دیکۆمێنتار، ڕاپۆرت، بەزمەسات و کاریکاتێر بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی فێستیڤاڵى میدیاییی ئه‌بووزه‌ر ناردبوو که دواتر لیژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵى 29 به‌رهه‌می به شایانی ڕێزلێنان زانی.
یه‌که‌مین فێستیڤاڵى میدیاییی ئه‌بووزه‌ری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به ئامانجی په‌ره‌پێدانی دایالۆگ و ڕەخساندنی که‌شی فه‌رهه‌نگی له کۆمه‌ڵگا، پشتیوانی له به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کان، ڕێزلێنان له به‌رهه‌مه براوه میدیایییه‌کان و دروستکردنی دۆخێکی ڕکابه‌رانه له نێوان چالاکوانانی میدیایی به‌ڕێوه چوو. شایانی باسه؛ مه‌حموودی کاریکاتێریستی بۆکانی ماوه‌ی 10 ساڵه که له بواری بەزمەسات و کاریکاتێردا چالاکی ده‌کات و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له به‌شی کۆتاییی فێستیڤاڵە نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی تورکیا، کرواتیا، ڕۆمانی، به‌رازیل و ئیتالیا په‌سه‌ند کراون.