
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، شاهۆ محەممەدی خەڵکی گوندی "گوێكتەپە"، سۆران سەفری خەڵکی شاری مەهاباد، ئەسعەد ڕەسووڵزادە، نوورەدین دوودکانلوو میلان و ئومید ڕەش خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری مەهاباد دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
پێشتریش ڕۆژی پێنجشەمە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، کەیوان مامەگوڵی خەڵکی گوندی "گوێكتەپە"، پووریا نەسیری، مێهران خەدیری پوور و سرووش یووسفزادە، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوونەوە.