رفتن به محتوای اصلی

ھەڕەشەی دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێران لە چالاکڤانانی ئیلام بەھۆی نەورۆز

نەورۆز
ئەرشیڤ
posted onMarch 7, 2025
noدیدگاه

دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە پارێزگای ئیلام پەیوەندییان بە چالاکڤانانی کولتووریی ئیلامەوە کردووە و ھەڕەشەیان لێکردوون کە نابێت جەژنەکانی نەورۆز بەڕێوەببەن و بانگەشەیان بۆ بکەن، ئەگینا دەستگیر دەکرێن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئاڤامێدیا گەیشتوون، رۆژی 6ی ئاداری 2025 دامودەزگا ئەمنییەکانی پارێزگای ئیلام تەلەفۆنیان بۆ ئەو کەسانە کردووە کە ھەوڵیانداوە رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەڕێوەببەن و پێیان گوتوون ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بن، بە بڕیاری دادگاوە دێین و دەستگیرتان دەکەین.

رۆژی 5ی ئاداری 2025 بەرپرسانی پارێزگای ئیلام کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا و بڕیاریاندا رێگە نەدەن ئاھەنگەکانی نەورۆز بەڕێوەبچن و رێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کەوا بانگەوازیان بۆ ئەو ئاھەنگانە کردووە.

یەکێک لەو چالاکڤانانە کە لەبەر باری ئەمنیی نەویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، گوتی: روون نییە لە کام دامەزراوەی ئەمنییەوە تەلەفۆنیان کردووە، بەڵام چونکە پێشتر فەرماندەی سوپای پاسداران لە پەیوەندیی لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئاھەنگەکانی نەورۆزدا ھەڕەشەی کردبوو، گومان دەکرێت لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەلەفۆن کرابێت.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا چالاکڤانانی کولتووری لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای ئیلام بانگەشەیان ببەڕێوچوونی چەند ئاھەنگێکی گەورەی نەورۆز دەکرد و بانگەوازیان دەکرد خەڵک بەشدارییان تێدا بکەن. ساڵی پار لە زۆر شوێنی پارێزگای ئیلام رێوڕەسمی گەورە بۆ نەورۆز بەڕێوەچوون.

عەبدولوەھاب بەخشندە، داواکاری گشتیی ئیلام، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی فەرمان بە چاکەی ئیلام ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ رێوڕەسمی نەورۆز مۆڵەت بە ھیچ لایەنێک نادەن و دەبێت رێزی مانگی رەمەزان بگیرێت و سەرپێچی لە ھیچ کەسیش قبوڵ ناکەین.

سادق حوسێنی، فەرماندەی لقی ئیلامی فەرماندەیی سوپای پاسداران، ھۆشداری بە دامودەزگا حکومییەکان داوە کە ھیچ یەک لەوان مافی ئەوەیان نییە مۆڵەت بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز بدەن و گوتوویەتی: دژبەرانی کۆماری ئیسلامی بۆ قازانجی خۆیان کەڵک لە ئاھەنگەکان وەردەگرن.

سادق حوسێنی گوتبووی: لە ھەوڵدان ئەو کەسانە دەستگیر بکەن، کە بانگەوازیان بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی نەورۆز بڵاوکردووەتەوە و رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرنەبەر.