رفتن به محتوای اصلی

سەرۆکى کانونى پارێزەرانى سنە داواى هەڵوەشانەوەى حوکمى پارێزەرێکى مافى مرۆڤ دەکات

سەرۆکى کانونى پارێزەرانى سنە داواى هەڵوەشانەوەى حوکمى پارێزەرێکى مافى مرۆڤ دەکات
AvaToday caption
posted onApril 6, 2022
noدیدگاه

🌐  ئاڤاتودەی

سەرۆکى کانونى پارێزەرانى دادوەرى سنە، لە نامەیەک بە ئامانجى هەڵوەشانەوەى حوکمى پارێزەرى پارێزەرێکى مافى مرۆڤ کە لە دەرەوەى وڵات نیشتەجێیە، داواى پێداچوونەوەى بە کەیسەکەی کردووە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، حەبیبوڵا مورادى لە نامەیەک کە بۆ سەرۆکایەتى دادگاى باڵاى ئینتزاماتى دادوەرى ناردووە، ئاماژەکردن بەوەى کە حوسەین ئەحمەدى نیاز کە نها لە ئەوروپا نیشتەجێ بووە و لەگەڵ میدیا بیانییەکان گفتوگۆ و هاوکارى کردوە، داواى پێداچوونەوەى دووبارە و پووچەڵکردنەوەى دەنگى لابردنى هەڵپەساردنى حوکمى پارێزەرییەکەتى بووە.

ئەحمەدی نیاز، پێشتر لەسەر سکاڵاى وەزارەتى تیرۆریستى ئیتلاعات و دادگاى گشتى و ئینقیلابی سنە، بە تۆمەتى "بڵاوکردنەوەى درۆ بە مەبەستى بەلاڕێدابردنى ڕوانگەى گشتى" بە پارەى کاش سزا درابوو، بەڵام لەسەر بنەماى دەنگى لقى دووەمى دادگاى ئینتزامى، کانوونى پارێزەرانى دادوەرى پارێزگاى سنە، هۆکارى پێویست بۆ هەڵپەساردنى حوکمى پارێزەرییەکەى لەبەر دەست نەبووە.

حەبیبوڵا مورادى، بە فرتوفێڵ، خوولى سەرۆکایەتییەکەى خۆى لە کانوونى پارێزەرانى دادوەرى پارێزگاى سنەى درێژ کردووەتەوە و بووەتە لەمپەر لەبەردەم هەڵبژاردنى دەستەى سەرۆکایەتى نوێى کانوونەکە و بە دروستکردنى کینە و ڕکەبەرى لە نێو پارێزەرەکانى دادوەرى و قەزایی، کانوونەکەى تووشى ڕەشبینى کردووە. لە لایەنکى ترەوە، کەیسى گەندەڵى ماڵى مورادى، لە فرۆشە ڕێگەپێدانى پارێزەرى بە کەسانى نەزان، بووەتە وێردى سەر زمانى هەموو کەسێک.

حوسەین ئەحمەدى نیاز، پارێزەرى دادوەرى کە ئێستا لە دەرەوەى ئێرانە، دواى کەیسسازییەکانى ناوەندى ئیتلاعاتى و ئەمنییەکان لەمەڕ کەیسى پارێزەرى خۆى، چەندین جار دەستبەسەر کراوە و بە هۆى بەردەوام لێپرسینەوە و بەدواداچوونى ژیانى، ناچار بوو ئێران بەجێ هێڵێت.