رفتن به محتوای اصلی

ئاوەکانى یۆنان و ئیجە و مانش مۆتەکەى پەناخوازان.. کچە پەناخوازێکى کرماشانى لە ئاوەکانى یۆنان خنکا

ئاوەکانى یۆنان و ئیجە و مانش مۆتەکەى پەناخوازان.. کچە پەناخوازێکى کرماشانى لە ئاوەکانى یۆنان خنکا
AvaToday caption
posted onJuly 25, 2021
noدیدگاه

بە پێى هەواڵى بڵاوبووەوە، مونیرە حەیدەرى خەڵکى گوندى زەردۆیی شارى پاوەى سەر بە کرماشان کە دەیهەوێت بگاتە بەریتانیا، لە ئاوەکانى نزیک دوورگەى کریتی یۆنان خنکا!

 

یۆرۆنیوز هەواڵى وەژێرئاوکەوتنى پاپۆڕێکى پەنابەرانى لە مانش بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هەشتا کەس کە ٢٠ـیان منداڵ بوونە، ڕزگاریان بووە.  ئەم پەناخوازانە ڕۆژى یەکشەمە دەیانویست بە دوو پاپۆڕی جیا و لە ڕێگەى مانشەوە بگەنە بەریتانیا.

ئەمە چەندەمین جارە کە بەرپرسانى باکورى فەڕەنسا هەواڵى ڕزگارکردنى پەناخوازان لە مانش بڵاو دەکەنەوە کە دەیانهەوێت بە تێپەڕین لە بەندەرى کالە و گوزەرى مانش، خۆیان بگەیێننە بەریتانیا.

ساڵانە و لە مانگەکانى جۆزەردان و پوشپەڕ، هەواڵى لەم شێوەیە لە زمانى فەرماندارى مانش و دەریاى باکوورى فەڕەنسا بڵاو دەبنەوە، بەڵام خاڵى سەرنجڕاکێشى ئەم جارە ژمارەى ڕزگاربووەکانە کە هەشتا کەشە. زۆرێک لەم پەناخوازانەش ئەفغانى و ئێرانین کە زۆربەیان لە ناوچە دارستانییەکانى باکورى فەڕەنسا سەرگەردانن و نایانەوێت لە نێو کەمپەکانى فەڕەنسا بمێننەوە و لە هەوڵى ئەوەدان کە لە مانشەوە بگەنە بەریتانیا. بەریتانیاش بۆ پێشگرتن لە پەناخوازان بۆ تێنەپەڕین لە کاناڵى مانش، ٦٢.٧ ملیۆن یۆرۆ دەداتە فەڕەنسا، کەچى دەبینین ڕیکۆردى تێپەڕینى پەناخوازانى نایاسایی لە کەناڵى مانش لە یەک ڕۆژدا شکێنرا!

لە بەیاننامەکەى بەرپرسانى فەڕەنسا کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن فەرماندارى مانشو دەریاى باکوورى فەڕەنسا بڵاو بووەوە، هاتووە: سەرەتا پەیوەندییەک لە لایەن پاپۆڕێکى هەڵگرى پەناخوازانەوە لەسەر ئەوەى کە تووشى کێشە بوونەتەوە کراوە بە ناوەندى ناوچەیی ئۆپەراسیۆنەکانى چاودێرى و ڕزگارکردن و دواتر پاپۆڕێکى بازرگانى هەواڵى داوە کە پاپۆڕێکى هەڵگرى پەناخوازان لە ئاوەکانى باکوورى کالە تووشى سەرلێشێواوى بووە.

ناوەندى ئۆپەراسیۆنى چاودێرى و ڕزگارکردن لە بەندەرى کالە، پاش وەرگرتنى پەیوەندییەکە ڕاستەوخۆ پاپۆڕێکى هێزى دەرایی بۆ ڕزگارکردنى پەناخوازان دەنێرێت و بە گەیشتنى ٣٥ پەناخواز کە لە نێو ئاوەکاندا بوونە، ڕزگار دەکات و دواتر بەرە کارەساتى دووەم دەچێت و لەوێش ٤٥ کەسى دیکە ڕزگار دەکات. واتە بەهەردوو کارەساتەکە، هەشتا پەنابەر ڕزگار دەکرێت لە کاناڵى مانش و دواتر دەگوازرێنەوە بۆ بەندەرى کالە و بە سەلامەتى دەیاندەنەوە بە پۆلیسى سنووریی فەڕەنسا.

فرانس پرێسیش باسى لەوە کردووە کە هەوڵدانى پەناخوازانى نایاسایی بۆ تێپەڕین لە مانش و گەیشتنە بەریتانیا، سەرەڕاى هۆشدارییە بەردەوامەکانى پۆلیسى بەریتانیا و فەڕەنسا لەسەر مەترسییەکانى دەریا و گواستنەوەیان بە پاپۆڕ لەبەر بوونى با و نزمى پلەى گەرمى لە کۆتاییەکانى ساڵى ٢٠١٨ى زایینى زیاتر و زیاتر بووە. بە پێى ئامارى دەوڵەتى فەڕەنسا، لە ساڵى ٢٠٢٠ى زایینى، نزیکەى ٩٥٠٠ تێپەڕین و یا هەوڵدان بۆ تێپەڕین لە کاناڵى مانش تۆمالر کراوە کە لە چاو ساڵى ٢٠١٩ى زایینى چوار هێندە زیادى کردووە.