رفتن به محتوای اصلی

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٢ لاو و چالاکییە مەدەنی و ژینگەپارێز و خوێندکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى

دەستبەسەرکردنی زیاتر لە ٢٢ لاو و چالاکییە مەدەنی و ژینگەپارێز و خوێندکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
posted onJanuary 14, 2021
noدیدگاه

 ڕۆژی ٢٢،٢١،٢٠،١٩ بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ ، شاڵاوێکی کوتوپڕ ڕۆژهەڵاتی تەنیوە و٢٢ لاو و چالاکڤان دەستگیر کراون کە لەم ٢٢ کەسە، دووانیان ئافرەتن.

 

ئەم گرتن و بردنانە لە شارەکانی کەرەج، مەهاباد، سەردەشت، مەریوان، بوکان و سنە ڕوویان داوە. زۆربەی دەستبەسەرکراوەکان چالاکی مەدەنی و ژینگوپارێز بوونە یا لە زانکۆکان خەریکی خوێندنەوە بوونە.

▫️دەستبەسەرکردنەکان لە کردەوەیەکی هاوئاهەنگ لە شارە جیاوازەکان ئەنجام دراوە و بە شێوەیەکی خۆسەر بووە، بە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بە زۆرەملێ ڕوویانداوە و ئەمە بە ڕوونی دەرخەڕی بارودۆخە نالەبارەکەی مافی مرۆڤ لە کوردستانە.

شوێنی گواستنەوە و چارەنووسی هیچیان دیار نییە و بێگومان حەوڵ دانی بنەماڵەکان بێ ئەنجام بووە و لەسەر هەمان ڕێچکەش مافی پارێزەر گرتنیان بێمانایە. 

لە شاری کەرەج ٧ کەس دەستگیر کران کە٦ یان مەهابادین و یەکیان مەریوانی،ناوەکان بریتین  لە دەریا تاڵەبانی، شەپۆل خزری، سالار ڕەهەوی، فەرزاد سامانی، ئەفشین مام ئەحمەدی و سیروان نووری و یەکیان مەریوانی سوهەیب بادرووج

٢ کەسی تر لە مەهاباد بە ناوەکانی ئیمان عەبدی و سوران حسێن زادە دەستبەسەر کران. 

شاری مەریوان جگە لە سوهەیب بادرووج، ٨کەسیان بە ناوەکانی دانا سەمەدی، کاروان مینوویی، سیروان کریم زادە، زانیار موعتەمیدی، جەبار پیرووزی، سەلمان ئەدوایی، ئەکرەم ئەدوایی و سیامەک ئەدوایی دەستبەسەر کران. 

لە سەردەشت ٣کەس بە ناوگەلی بەهمەن یوسف زادە، فەرهاد مووساپور، فەریدوون مووساپور دەستگیر کران. 

لە سنە ئارام یووسفی دەستبەسەر بووە. 

لە شاری بۆکان خاتوو عەزیمە ناسری دەستبەسەر بووە. 

▪️هەروەتر ٤ کەس بە ناوەکانی ئارام مورادیان و کامیل نووری لە شاری سنە و ئەمیر رەزایی و کارۆ عەلیداد لە شاری مەریوان بانگهێشتی ئیتڵاعاتی سنە و مەریوان بوونە و پاش چەن ساعەت لێپرسینەوە، بەڵێننامەیان لێوەرگرتووە و ئازادیان کردووە. 

ئەمە لە حالێکدایە هێشتا هیچکەس نازانێت ئەم توندوتیژییانە لەمەڕ چییە و چی ڕووی داوە.