تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کەڕووبی بۆ خامنەیی: هیچ تایبەتیمەندییەکی ڕێبەرتان نییە!

کەڕووبی بۆ خامنەیی: هیچ تایبەتیمەندییەکی ڕێبەرتان نییە!
AvaToday caption
posted onJanuary 12, 2020
noتعليق

 

مەهدی کەروبی یەکێک لە رێبەرانی بزووتنەوەی کەسک و ناڕازی بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ساڵی ٨٨ کە دە ساڵە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەرە نامەیەکی ڕوبە عەلی خامنەیی بڵاو کردووەتەوە و لە نامەکەدا بە خامنەیی گووتوە: ئێوە شایانی ڕێبەریکردن نین.

 

لە نامەی کەڕووبیدا کە کاردانەوەیە بە ڕوداوی خستنە خواری فرۆکەی ئۆکراین لە لایەن سوپای پاسداران هاتووە: دوای سێ ڕۆژ ئینکاری پڕ لە شوورەیی لەمەر لێدانی فرۆکەی ئۆکراین بە مووشەک و خستنە خوارەوەی و داخ لە دڵ کردنی ئەو بنەماڵانەی کە ئازیزیانیان لەو فرۆکەدابوون، ئەویش دوای لەقاودانی ڕیسوایی ئەو ڕووداوە لە لایەن ڕۆژئاواییەکان بڕیارم دا نامەیەکی کورت بۆ ئێوە بنێرم و هێندێک خاڵی گرینگتان وەبیر بێنمەوە.

کەڕووبی لە نامەکەیدا نووسیویەتی: بەرپرسی ڕاستەوخۆی ئەو ڕووداوە عەلی خامنەییە و ڕوو لە خامنەیی پرسیویەتی: پێمان بڵێن ئاخۆ بەیانی چوارشەممە ئاگاتان لەو ڕووداوە بوو یان بەو جۆرەی میدیاکانی نیزیک بە ئێوە دەڵێن ڕۆژی هەینی لەو ڕووداوە ئاگادار کراونەوە؟

دواتر لێی دەپرسێ و و دەڵێ ئەگەر ئاگاداری ئەو ڕووداوە بوون و بە ئەنقەست ئیزنتان بە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیەتی و پروپاگاندە دا خەڵک فریو بدەن دەبێ پێتان بڵێم بە بێ گوومان ئێوە هیچ تایبەتمەندیەکی وەرگرتنی بەرپرسایەتی ڕێبەری بە پێی یاسای بنەڕەتیتان نییە.

کەڕووبی جگە لە باسی خستنە خوارەوەی فرۆکە ئۆکراینێکە و کووژرانی ١٧٦ کەس و بە بەرپرسیار زانینی خامنەیی لەو بوارەدا ئاماژەی بە دۆسیەی کوشتنە زنجیرەییەکان و پێڕانەگەیشتنی ورد بەو دۆسیە لە لایەن ڕێبەر، فێڵ و دزینی دەنگ و سەرکوتی خوێنینی خەڵکی ناڕازی ساڵی ٨٨و پرسی زیاد کردنی نرخی بێنزین لە ساڵی ٩٨ کردووە.

کەڕووبی بە بنەماگرتنی ئەوەی خامنەیی ئاگای لە ڕووداوە نەبووە ڕووبە خامنەیی نووسیویەتی: ئەگەر بەو شێوە بێت کە دەڵێن و ئێوە ئاگاتان لەو تاوانە نەبووە و وەدوای نەکەوتوون، کەواتە دەکرێ پێمان بڵێن ئێوە چ فەرماندەیەکی گشتین کە ئەوان ئاوا ئێوە و وڵات بە کایە دەگرن؟

لێرەدا ڕوون بووە ئێوە نە توانایی بیرکردنەوە و تەدبیرن، نە بوێریتان هەیە و نە بەڕێوەبەری و هێزی تەواوتان بۆ ڕێبەری هەیە.