تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سعودیە دژى تێروانینى ئێران لەناوچەکە دەوەستێتەوە

سعودیە دژى تێروانینى ئێران لەناوچەکە دەوەستێتەوە
posted onOctober 27, 2018
noتعليق

لەپەراوێزی کۆنگرەى ئاسایشى لەبەحرەین، وەزیرى دەرەوەى شانەشینى عەرەبی سعودیە رایدەگەیەنێت " وڵاتەکەى رابەرایەتى تێروانینێکى رووناک دەکات، لەبەرامبەریشدا ئێران تێروانینى تاریکی هەیە بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست".

لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا عادل جوبێر، لەگەڵ هاوتا بەحرەینیەکەى خالید کوڕی ئەحمەد ئال خەلیفە، روونیکردەوە " رووناکی بەسەر تاریکی سەردەکەوێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە چۆن دەتوانرێت شکستیان پێبهێنرێت".

ساڵانە لەمەنامەى پایتەختى بەحرەین، کۆنگرەى ئاسایش ، کەئەمرۆ شەممە 27 تشرینى یەکەم بەئامادە بوونى ژمارەیەکى زۆری سەرکردەو بەرپرسە عەرەبی و نێودەوڵەتیەکان بەرێوەدەچێت.

سعودیەو ئێران دوو وڵاتى ئیسلامین، کەهەڵگری دوو مەزهەبی جیاوازی ئیسلامن، یەکەمیان خۆى بەرابەرى شیعە مەزهەبەکان دەکات، ئەوەى دووهەمیش کەناوەندی سەرهەڵدانى ئیسلامە خۆى بەرابەرى سوننە مەزهەبەکان دەزانێت.

جوبێر دەستخۆشیشی لەسیاسەتە دەرەکییەکەى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکا کردووەو، پێی وابووە " سیاسەتێکى عەقڵانەو واقیعی" پەیڕەو دەکات.

جەختى لەوەشکردەوە " بەپاڵپشتى سەرجەم وڵاتانى کەنداوی عەرەبی، ریاز شەڕ دژى تێروانینى تاریکی ئێران لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکات".

گووتیشى " توانراوە دەسەڵاتە پاوانخوازییەکەى تاران بەشێوەیەکى گەورە سنووردار بکرێت".

هاوکات وەزیرى حکومەتەکەى ریاز لەکۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا باسى لەپەیوەندییە ستراتیژییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن کردووەو، دووپاتیدەکاتەوە " بەهیچ شێوەیەک ناگۆڕدرێت و، بەرژەوەندییەک هەیە دەبێت بیپارێزن".

ناکۆکیی و ململانێیەکانى ریازو تاران، ساڵانێکى زۆرە ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک سەرجەم کەرتە بازرگانى و سیاسی و کۆمەڵایەتى و ئابوورى گرتۆتەوە.

دەسەڵاتە پاوانخوازییەکانى رژێمى کۆماری ئیسلامی ئێران، تەنها بەوە نەوەستاوە ململانێیەکى راستەوخۆ لەگەڵ شانەشینى عەرەبی سعودیە بکات، بەڵکو تاران لەرێگەى میلیشیا چەکدارییەکانیەوە، دەستى گەیشتۆتە زۆربەى پایتەختە عەرەبیەکان وەک عێراق، سووریا، لوبنان ویەمەن، جگە لەپاڵپشتى کردنى کۆمەڵێک گرووپی شیعە مەزهەبی نێو بەحرەین.

لەبەرامبەریشدا ریاز هەوڵێکى زۆر دەدات، لەرێگەى پارت و بزوتنەوە نزیک لەخۆییەکانى پاڵپشتى بکات، بۆ ئەوەى تواناى بەرەنگاربوونەوەى میلیشیا نزیکەکانى ئێران ببنەوە.