تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کێ دەبێتە براوەى هەڵبژارنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیل؟

کێ دەبێتە براوەى هەڵبژارنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیل؟
AvaToday caption
posted onSeptember 17, 2019
noتعليق

شەش ملیۆن و پێنجسەد هەزار ئیسرائیلی کە مافی دەنگدانیان هەیە، سەرلەبەیانی ئەوڕۆ ٢٦ خەرمانان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوى سەرۆکوەزیرانی ئایندەى وڵاتەکەیان هەڵبژێرن.

 

کێبەرکێی سەرەکی ئەم خوولەی هەڵبژاردن لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئێستا و بنی گاتس فەرماندەی پێشووی ئەرتەشی ئیسرائیلە. نەتانیاهۆ زیاتر لە دە ساڵە سەرۆکایەتى ئیسرائیلی لەسەر شانە و لە هەڵبژاردنەکەى ئەمڕۆ شانسی باشتر بوو بۆ سەرکەوتن، بەڵام پێشبینی دەکرێ کێبەرکێی نەتانیاهۆ و بنی گاتس زۆر نیزیک بێت.

پێنج مانگ بەر لە ئێستا، حیزبی ڕاستی لیکود بە سەرۆکایەتى نەتانیاهۆ و حیزبی ئاوی و سپی لیبڕالی میانەڕەو بە سەرۆکایەتى بنی گانست هەردووکیان توانیان ٣٥ کورسی لە کۆی ١٢٠ کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل بە دەست بێنن. دوای هەڵبژاردنەکان ڕووین ڕیولین سەرکۆماری ئیسرائیل، نەتانیاهۆ ڕاسپارد تا حکومەت پێک بێنێت، بەڵام نەیتوانی هاوپەیمانییەک پێک بێنێت و هەر بۆیە بە ڕاگەیاندنی هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بواری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە پێک هێنا.

ئیسرائیل هەڵبژاردن

دوایین ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن بنیامین نەتانیاهۆ و بنی گانتس لەو هەڵبژاردنەدا کێبەرکێیەکی تووندوتۆڵیان لەگەڵ یەکتری هەیە و ئەگەری هەیە هەر کامەیان بتوانێ ٣٢ کورسی بە دەست بێنێت. لەو هەڵبژاردنەدا دەنگی هاوپەیمانەکانی هەر دوو لایەن واتە ڕاست و یەهودییە تووندئاژۆکان بۆ نەتانیاهۆ و چەپەکان و حیزبە عەرەبەکان بۆ گانتس یەکلاکەرەوە دەبێت.

ئەو هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە کە دۆسیەی گەندەڵی، خیانەت لە ئەمانەت و دزی نەتانیاهۆ لە دادوەریی گشتیی ئەو وڵاتەدا کراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا نەتانیاهۆ بەوە ناسراوە کە سیاسەتێکی تووندی بەرامبەر ئێران هەیە و چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ناوەندێکی نوێی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد.

بنی گانتس لە بەرابەر ئێران نەرمترە و ساڵی ٢٠١٢ ڕایگەیاندبوو ئێران بەدوای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نییە. ئەوە لە کاتێکدایە مانگی فێوریەی ساڵی ٢٠١٩ کۆماری ئیسلامی تەلەفۆنی بنی گانتس هاک کردبوو.

ژنەکەى نەتانیاهۆ