تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

برایان هۆک: ئینس تکس ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

برایان هۆک: ئینس تکس ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
AvaToday caption
posted onMay 15, 2019
noتعليق

 

برایان هۆک لە دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ ڕادیۆ فەردا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ بانەمەڕ گوتى گومانی هەیە لە جێبەجێبوونی ئینس تکس و گووتی لەگەڵ مایک پۆمپئۆ بۆ پەیامی پێشگرتنی پێشوەختە لە کۆماری ئیسلامی سەردانی ئەوروپایان کردووە.

 

هۆک لە دیمانەیەکدا کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ بانەمەڕ لە دانیشتنی بڕۆکسێلدا بەڕێوەچوو، جەختی لەوە کردەوە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هەڵەیەکی گەورە دەبێت. برایان هۆک دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە و فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپای بە باش و بنیاتنەر ناو برد.

برایان هۆک سەبارەت بە چوونە بواری جێبەجێبوونی ئینس تکس گووتی "گومانم هەیە لەوەی کە ئەو ڕێکارە بە ئەنجامی خۆی بگات". کاناڵی ناسراو بە ئینس تکس وا بڕیارە پەیوەندی ماڵی ئێران و جیهان بۆ کۆماری ئیسلامی ئاسان بکاتەوە و فێدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا لەو بارەوە گووتویەتی: یەکەمین چالاکی لە ڕێگەی ئەو دامەزراوە لە چەند حەوتووی داهاتودا دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بە گووتەی هۆک نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئینس تکس دوو لایەنی هەیە و لەو نێوەدا ئێران هەلومەرجی بە کردەییبوونەوەی بۆ ئەم دامەزراوە دابین نەکردووە. لە درێژەدا گووتی سیستەمی ماڵی ئێران ناڕوونە و هەر بۆیەش دڵنیا نیم ئەو ڕێکارە جێبەجێ بێت. هەر سەبارەت بە ئینس تکس هۆک گووتی  ئەو دامەزراوە کۆمپانیاکان ناچار بە پەیوەندی لەگەڵ ئێران ناکات و بۆ نمونە ئەگەر مافی هەڵبژاردن بە بەڕێوەبەری بی.ئێم.ڤێ بدرێ کە لە نێوان ئێران و ئەمریکا یەکیان بۆ بازرگانی و ئاڵووێر هەڵبژێرێت بێگومان بازاڕی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت.

zdks j;s

سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی ئیمارات و ئەگەری ئەوەی دەستی ئێرانی تێدا هەیە برایان هۆک گووتی:  ناتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە، بەڵام دوو کەشتی سعودیە و یەکی نۆروێژی و ئیماراتی هێرشیان کراوەتە سەر. هۆک لەو بارەوە ڕوونی کردەوە ئیماراتییەکان داوایان لە گرووپەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا کردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و بزانن چ ڕویداوە. ئێمە نیگەرانین و زانیاری تایبەتمان بە هەبوونی هەڕەشە پێ گەیشتووە. هەڵسەنگاندنی وردمان هەیە لەسەر ئەوەی کۆماری ئیسلامی پلانی هێرشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتووە و دەبێ چاوەڕیی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەین. بەڵام سەبارەت بە ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیگەرانین.

سەبارەت بەوەی ئەگەر ئەو هێرشانە کاری ئێران بێت ئەمریکا چ دەکات هۆک گووتی: ئێمە هێزە سەربازییەکانی خۆمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوە پێ کردووە و ئەگەر کۆماری ئیسلامی هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئێمە بە تووندترین شێوە وەڵامی دەدەینەوە. هۆک گووتی ئێمە دەستپێکەری شەڕ لەگەڵ ئێران نابین بەڵام لەسەر هەست دەبین و ئەگەر لە لایەن ئەو وڵاتە هێرشمان بکرێتە سەر بە تووندی وەڵامی دەدەینەوە.

fvhdhkk

پرسی لێکۆڵینەوە لە ناردنی ١٢٩ هەزار سەربازی ئەمریکایی بۆ ناوچەی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا و بە تایبەت دوای ناردنی کەشتی ئابراهام لینکۆڵن و بۆمبهاوێژی بی ٥٢ بۆ کەنداوی فارس دەنگوباسی زۆر لەسەرە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی دووشەممە نووسیبوی گەڵاڵەیەک لە کۆشکی سپی لە بەر دەست دایە. بە پێی ئەو گەڵاڵە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا یاخود چالاکی ئەتۆمی بە مەبەستی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی خێراتر کاتەوە، ئەمریکا ١٢٠ هەزار سەربازی دیکەی خۆی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. نیۆیۆرک تایمز نووسیویەتی ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن پاتریک شاناهان ئامادە کراوە.

هۆک لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: کۆماری ئیسلامی دوایین ڕژیمی ئینقلابی دونیایە و تیرۆریزم وەک شێوەیەکی دەسەڵاتدارای بەکار دێنێت. کۆماری ئیسلامی ٤٠ ساڵە لە هەموو دونیادا کەڵک لەو شێوازە وەردەگرێ و ئێمە دەمانهەوێ ئێران وەک وڵاتێکی ئاسایی هەڵسوکەوت بکات. سەبارەت بە کاریگەریی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هۆک ڕایگەیاند، گەمارۆکان کاریگەریی ئەرێنیان هەبووە و بەو هۆیەوە کۆماری ئیسلامی ناچار بووە ٢٩ لەسەد بودجەی سەربازی ئەو ساڵی کەم بکاتەوە.