تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

کەمپینی نا بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندە ناکوردەکان لە شارە کوردییەکان

گسترش کمپین "نە بە کنسرتهای غیر کردی" و استقبال از آن در شهرهای کرد نشین
ئەو کەمپینە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دژی سەرکوتی چالاکییە فەرهەنگییەکان دانراوە.
posted onJuly 28, 2018
noتعليق


 

چالاکانی ئەدەبی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بۆ سەرکووتی چالاکییە فەرهەنگییەکان لە لایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕ "کەمپەینى نا بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندە ناکوردەکان لە شارە کوردییەکان'ـیان دامەزراند.

 

یەکێک لە هەڵسوڕاوانی ئەو کەمپەینە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گووت ئەو کەمپەینە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە سەرکووتی هەموو جۆرە چالاکییەکی فەرهەنگی و ئەدەبی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنراوە، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە "بۆ  نابێ کوردەکان ئیزنی ئەوەیان هەبێ لە شارەکانی خۆیان چالاکی فەرهەنگییان هەبێت؟ لە حاڵیکدا کە هوونەرمەندانی فارس هەر چەند مانگ جارێک لە شارەکانی ئێمە کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن؟!"

 

بە گووتەی بەڕێوەبەڕەکانی، یەکێک لە گرنگترین کارەکانی ئەو کەمپەینە داواکردنە لە هونەرمەندان تاکۆنسێرتەکانیان لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوەشێننەوە کە "هەندێک لە هونەرمەندان وەڵامی ئەرێنییان پێ داوینەتەوە و هەندێکیتریشیان گوتویانە نا".

مەجید خەراتها یەکێک لەو کەسانە بوو کە دوای چەندین جار داواکاری کەمپیەن، وەڵامی ئەرێنى پێ داینەوە و کۆنسێرتەکەی خۆی کە وا بڕیاڕ بوو لە ئیوان بەرێوە بچێت، هەڵوەشاندەوە.

گسترش کمپین "نە بە کنسرتهای غیر کردی" و استقبال از آن در شهرهای کرد نشین

 

بە قسەى یەکێکى دیکە لە بەڕێوەبەرانى کەمپەینەکە، "مەسیح، ئارەش و ئومێد لەو هوونەرمەندانە بوون کە وەڵامی داواکارەکەیان نەداینەوە یان وەڵامەکانیان نەرێنی بوو". هەروەها ئەو کەمپەینە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی ئەو کۆنسێرتانە داوایان کردووە کە گرنگی بە خواستی هونەرمەندانی کورد بدەن و بۆ بەرێوەبردنی کۆنسێرت بۆ هونەرمەندە کوردەکان دەستپێشخەری بکەن.

 

بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە بە درووشمی "تا ماڵ بیهەوێ لە مزگەوت حەرامە"، داوا لە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن کە ڕێز لە فەرهەنگ و ئەدەبی خۆیان بنێن و کۆنسێرتی هونەرمەندانی ناکورد بایکۆت بکەن، چونکە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی چەندین ساڵە لە هەوڵی لەنێوبردنی زمان و فەرهەنگی کوردستاندان.

 

ئەو چالاکانە کرماشان بە نمونەی هەرە دیاری هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەزانن کە بە ڕیژەیەکی بەرچاو توانیویانە بیری نەتەوایەتی لەو شارەدا لاواز بکەن و زمانی فارسی کرماشانی! بکەنە جێگرەوەی زاراوەی کەڵهوڕی. کۆڕی ئەدەبی خوێندەوان لە ئیلام سەرەڕای بوونی ئیجازەی یاسایی ٤٨ کاتژمیر پێش لە بەڕێوەچوونی رۆژی ١٤ی پوشپەڕ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هەڵوەشینرایەوە و زۆربەی بەڕێوەبەرانی ئەو مەراسیمە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.