تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەودوایی و مستەفا ئەدوایی

posted onSeptember 9, 2025
noتعليق

 

ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریانیان کردوون.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.