تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ناچارکردنی ژن و مێردێکی بەساڵاچووی ئیلامی بە ژیان لە چادردا

ئیلام
posted onJuly 19, 2025
noتعليق

پیاوێکی تەمەن نزیک ٦٠ ساڵ لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، بەهۆی نەبوونی توانای پێدانی سەر قوفڵی و کرێی خانووەوە، ناچار بوون لە یەکێک لە زەوییەکانی دەوروبەری مەیدانی کارگەری ئیلام چادرێک هەڵبدەن.

بەپێی بەدواداچوونی مەیدانی و گوتەی شایەتحاڵەکان، ژن و مێردێکی بەساڵاچوو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە زەوییەک لە نزیک مەیدانی کارگەری شاری ئیلام، چادرێکیان هەڵداوە. ئەم دوو کەسە بەهۆی نەبوونی توانای دارایی بۆ پێدانی کرێ و سەر قوفڵی، ناچار بوون ماڵەکەی پێشوویان بەجێبێڵن و بەشێوەیەکی کاتی لەم شوێنە نیشتەجێ بن.

شوێنی نیشتەجێبوونەکەیان هیچ جۆرە ژێرخانێکی خزمەتگوزاری وەک ئاو و کارەبای نییە و بە لەبەرچاوگرتنی کەشوهەوای گەرم و بەتینی هاوین، باری تەندروستی و گوزەرانی ئەم دوو کەسە لە دۆخێکی نالەبار و قەیراناویدایە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی بەهاناوەچوونی لایەنە بەرپرسەکان، دامەزراوە پشتیوانیکەرەکان یان خێرخوازانەوە بۆ ئەم بابەتە بەدەست نەگەیشتووە