تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سزادانی بەیان ساڵحیان، پزیشکی خەڵکی سەقز بە ٨ مانگ زیندانی

سەقز
posted onApril 25, 2025
noتعليق

بەیان ساڵحیان، پزیشكی پسپۆڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سەقز، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو حوکمە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم" بە هۆی چالاکییەکانی ناوبراو لە دنیای مەجازی دەرچووە.

بەیان ساڵحیان کە پێشتر لە سەردەمی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستبەسەر کرابوو، جارێکی دیکە بووە ئامانجی دۆسیەسازی لەلایەن سیستەمی دادوەریی گەندەڵی کۆماری ئیسلامییەوە.

ئەم حوكمە لە کاتێکدا ڕاگەیەندراوە کە چالاکانی مافی مرۆڤ چەندین جار نیگەرانیی خۆیان لە چڕبوونەوەی سەرکوتی چالاکانی مەدەنی بە تایبەت لە شارەکانی کوردستان دەربڕیوە.