له درێژەی سەرکوت و زیاد کردنی گوشارەکان بەسەر شارۆمەندانی کوردستانی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هەڵیانکوتایە سەر گوندی حاجیئابادی سەر بە شاهیندژ و چوار شارۆمەندی کوردیان دەسبەسەر کرد
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی ناسنامەی ئەو چوار کەسەیه.
هەروەها به پێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا و بە لێدان و توندوتیژی بووە.
دەگوترێت ئەو چوار هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیه، سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان و تۆمەتەکانیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیه که پێشتر، ڕۆژی دووشەممه ١٧ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، چوار شارۆمەندی دیکەی کورد بە ناوەکانی محەمەد سوڵتانی و محەممەد مورادی سومیه قادری و حوسەین بایزیدی له شاری پیراشار دەستبەسەر کرابوو.