تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فۆتۆگرافەرەکەی شەڕی کۆبانی کۆچی دوایی کرد 

 بورهان گیزلنەمیش فۆتۆگرافەری شەڕی کۆبانی کۆچی دوایی کرد 
AvaToday caption
posted onOctober 20, 2021
noتعليق

بورهان گیزلنەمیش (Burhan Gizlenmiş) فۆتۆگرافەری کورد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاش ئەوە چەندین ساڵ بەرامبەری نەخۆشی شێرپەنجەی ئیسقان وەستابووەوە، بە هۆی جەڵتەی دڵ، گیانی لەدەست دا. 

 

گیزلنەمیش زیاتر لەبەر وێنەی شەڕی کۆبانی و ناوچەی سووری دیاربەکر کە چرکاندبووی؛ ناسراوە. لە گەرمەی هێرشی داعش لە سوریا، بۆ مانگێک لە کۆبانی مایەوە و فۆتۆکانی دەرخەری ڕاستییەکانی شەڕ لە کۆبانییە کە لە زۆربەی میدیا جیهانییەکان بڵاو بووەتەوە . 

هاوڕێکانی بورهان لەو بارەیەوە گوتویانە بورهان لە هەموو کات و هەموو شوێنێکدا کەمێراکەی لەگەڵی دا بوو، بەڵام لەم دواییانە بۆ تێچووی داو و دەرمان، ناچار بووە کەمێراکەی بفرۆشێت،
بورهان هیوادار بووە پاش ساغبوونەوە کەمێرایەکی دیکە بکڕێت و بە وێنەگرتن لە ژیان، مێژوو و کولتووری کورد بەردەوام بێت لە خولیا و حەز و ویستی، بەڵام ژیان دەرفەتێکی دووبارەی پێوە نەدا و ئەسپەردەی خاک کرا.