![هونەرمەند مام قودرەت کۆچی دوایی کرد](/sites/default/files/2020-12/photo_2020-12-16_15-36-06.jpg)
AvaToday caption
قادر قادری ناسراو بە قودرەت، هەنیاری بەناوبانگی نایە و یاری ئاواز و حەنجەرەی زیرەک ئەمڕۆ ٢٦ی سەرماوەز لە مهاباد کۆچی دوایی کرد.
مام قودرەت لە ساڵی ١٣٠٦ بەلاوە ژەنیاری زیرەک، ماملێ و سەید محەمەد سەفایی بووە. هونەرمەند مام قودرەت ئاغایی لە سەردەمی تازەلاویەوە زەرب، نایە، توزەلە و زوڕنای لێداوە و لە دەیان جەژنوارەدا وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێگیراوە.
مام قودرەت سێ مانگ بوو تووشی نەخۆشی ببو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. بڕیار وایە تەرمی قودرەت لە بەشی هونەرمەندان و ناودارانی مهاباد بەخاک بسپێردێت.