تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیی: ئیعدامى کەسێک لەبەر مەشروبخواردنەوە نائینسانیبوونى دەزگاى داوەریی ئێرانە

ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیی: ئیعدامى کەسێک لەبەر مەشروبخواردنەوە نائینسانیبوونى دەزگاى داوەریی ئێرانە
AvaToday caption
posted onJuly 10, 2020
noتعليق

ڕێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى دژى ئیعدامى کەسێکى ٥٥ ساڵە لە مەشهەد بە تاوانى خواردنەوەى مەشرووب، ئەم کارەى بە نیشانگەری "بێبەزەیی ڕەها و نائینسانیبوونى دەزگاى دادوەرى" لە کۆمارى ئیسلامى هەژما کرد.

 

دایانا ئەلتەحاوى بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆژهەڵاتى ناڤین و ئەفریقاى باکوور لە ڕێکخراوى لێبوردنى نێونەتەوەیی کە بنکەکەى لە لەندەنە لەم بەیاننامەیە گوتى کە "بەرپرسانى ئێران جارێکى دیکە نادادپەروەرى و نائینسانیبوونى سیستەمى داوەریی وڵاتەکەیان دەرخست".

حوسەین حەبیبى پارێزەرى ئەو کەسە ئیعدامکراوە لە ئەنیستاگرامەکەى خۆى نووسى:

"وەک خۆم و بەو بەڵگە زۆرانەى کە هەبوون، هیوایەکى زۆرم بۆ دەرکردنى حوکمێکى باشتر هەبوو، بەڵام ئەوەى لە ڕاستیدا ڕووى دا بەداخەوە بە پێچەوانەى لێکدانەوەکانى من بوو. ئەوەى منى لە هەموو شت زیاتر داخدار کرد، ڕەفتارى توند و قورسى مەرجەعى پێڕاگەیشتن بە تاوانەکان بوو کە وایان ڕەفتار کرد گوایا بە ئیعدامى بریگرتەکەم هەموو کێشەکانى ئێران چارەسەر دەبن.

ئەمڕۆ شەرمەزارى دوو منداڵە بچووک و هاوسەرەکەى بریگرتەکەم بووم کە سەرەڕاى هەوڵە یەک ساڵەکەم و سوودوەرگرتن لە هەموو توانایی و ڕاوێژەکانم لەگەڵ مامۆستایانى گەورە و هاوکارانى بەڕێزم، ئەم بەرگرییە سوودى نەبوو و ئەمڕۆ منداڵەکانى بریگرتەکەم چیتر خاوەن باوک نین!

لە دواهەمین چاوپێکەوتن کە بە شەوق و خۆشییەوە بەرەولام هات و گوتى پارێزەرەکەم چ باسە و کاتێک لەگەڵ بێدەنگى من ڕووبەڕوو بووەوە، یەکسەر لە هەموو شتێک گەیشت و لە بن لێوەوە گوتى: پشت بە خوا

نازانم چ بڵێم، قورس بوو. ئەگەر قیامەتێک هەبێت کە هەیە، حیسابەکانمان ساف دەکەینەوە کاکە مورتەزا. ڕۆحت شاد پیاوە باشەکە و حەڵاڵم بکە ئەگەر کەموکورتییەکم لە بەرگریکردنتدا هەبووبێت!"