تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

گەورەترین خیانەتى سەدە: ڕێککەوتنى ٢٥ ساڵەى هاوکارى کۆمارى ئیسلامى و چین

گەورەترین خیانەتى سەدە: ڕێککەوتنى ٢٥ ساڵەى هاوکارى کۆمارى ئیسلامى و چین
AvaToday caption
posted onJuly 2, 2020
noتعليق

ڕێککەوتنى ٢٥ ساڵەى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ ڕژێمى کۆمۆنیستى ژین، لە لایەن نیزامى ئێرانەوە پشتڕاست و تەواوبوو هەژمار کراوە.

 

بە پێى ئەم ڕێککەوتننامەیە، ئاڵوگۆڕی ماڵى نێوان هەردوو وڵات بە دراوى چین واتە "یوان" ئەنجام دەدرێت و ئەم ئاڵوگۆڕەش لە لایەن "بانکى نیشتمانى چین"ـەوە ئەنجام دەدرێت، لەم ڕووەوە گەمارۆ نێونەتەوەییەکان و گەمارۆکانى ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەم ڕێککەوتنە نابێت.

یە:ێکى دیکە لە سوودەکانى ئەم ڕێککەوتننامە شوومە، پێدانى تەواوى ٣ فازى کۆمەڵەى نەوتى پارسى باشوور و پێدانى ٧ سەکۆى گاز بە "کۆمپانیاى نیشتمانى نەوتى چین" و پێدانى ئەم حەوت سەکۆیەشە لە لایەن کۆمپانیاى نەوتى نیشتمانى چینەوە بە پەیمانکارە چینییەکانە کە چاودێریکردنیان دووبارە لە لایەن چینییەکانەوە دەبێت. پشکى داهاتى ئێران لەسەر بنەماى داهاتى  دەستکەوتوو بە شێوەى پشکێکى بچووک و لە ڕێککەوتنێکى ساڵانە دیارى دەکرێت.

ئئێران موستەعمەرەى چین

یەکێکى دیکە لە خیانەتەکانى ئەم ڕێککەوتننامەیە، پێدانى بەندەرەى "باهونەر" و "چابەهار" و "خوڕەمشەهر" و ڕێگەپێدان بۆ بەکارهێنانى ٢٠ ساڵە لە هەندێک بەشى گرنگى دوورگەى کیش بۆ گەشتیارى چین.

هەروەها سوودەکانى ئەم ڕێککەوتننامەیە بۆ چین و خیانەتى کۆمارى ئیسلامى بە خەڵکى ئێران لەوەدایە کە تەعاروفەى هاوردەکردن لە چینەوە بۆ ئێران زیاد دەبێت کە سەرنجدان بە لادانى دۆلار لە ئاڵوگۆڕە ماڵییەکانى ئەم دوو وڵاتە و مامەڵەکردن بە "یوان"ـى چینى لە، خەڵکى ئێران ناچار دەکات ئەزموونى "ئیستیعمارێکى تازەدەرکەوتوو" بکەن.

لە بەشەکانى ئەم ڕێککەوتنامەیە کە وردەکارییەکەى بە شێوەى جیا دەخراروە، باس لە هاتن و جێگیرکردنى ٥٠ هەزار سەربازى چینى بۆ ئێران و دابینکردنى بنکەیەکى سەربازى لە ناوچەیەکى دیار و باش کراوە بۆ ئەوەى پارێزگارى لە ناوەندە ئەتۆمییەکانى "ڕژێمى ئێران" بکەن و وردەکارى ئەم ڕێککەوتننامەیە لە ڕووى سەربازییەوە لە لایەن دەزگا ئەمنیەتى و سەربازییەکانى کۆمارى ئیسلامىییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.