Ana içeriğe atla

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: لە هێرشەکانی ئەمریکادا ١٤ کەس کوژران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: لە هێرشەکانی ئەمریکادا ١٤ کەس کوژران
posted onJuly 12, 2026
noyorum

وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری فەرمیی کوژراوانی هێرشەكانی دوو شەوی ڕابردووی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكە ئاشكرا دەكات و دەڵێت، هێرشەکانی ٥ پارێزگای گرتووەتەوە و  ١٤ كەس كوژراون و ٧٤ـی دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە ١٤ كەس كوژراون و ٧٤ـی دیكەش بریندار بوون، شەش کەس لە کوژراوەکان ئەندامی هێزە سەربازییەکانن و هەشت کەسەکەی دیکەش هاووڵاتی سڤیلن.

وەلیوڵڵا حەیاتی، جێگری ئەمنی پارێزگاری خوزستان، کوژرانی سێ کەسی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر شاری ئەهواز پشتڕاستکردەوە.

ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا ژمارەیەک هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون و ئێستا لێکۆڵینەوەی چڕ دەستپێکراوە بۆ هەڵسەنگاندنی قەبارەی تەواوی ئەو زیانە ماددی و گیانیانەی کە بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەوتوونەتەوە.