Ana içeriğe atla

لەسێدارەدانی یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

لەسێدارەدانی یەکێکی دیکە لە دەسبەسەرکراوانی مانگی بەفرانبار لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە
posted onJuly 15, 2026
noyorum

دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی "محەممەد ئەمینی دەهاقانی"، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە ئێسفەهان جێبەجێ كرد،.

هەواڵدەریی "میزان" ڕایگەیاند کە سزای لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، دوای پەسەندکردنی لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە جێبەجێ کراوە.

دەزگای دادوەریی ڕێژیم، دەهاقانیی بە فڕێدانی کۆکتێل مۆلۆتۆف بۆ سەر فەرمانداری و بنکەی پۆلیسی دەهاقان و ئەنجامدانی ناڕەزایەتی تۆمەتبار کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەم سزایە لەسەر بنەمای وێنەی کامێراکانی چاوەدێری و دانپێدانانەکان دەرکراوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێیان وایە جێبەجێکردنی ئەم جۆرە سزایانە لە دۆسییە ئەمنییەتییەکاندا، بەتایبەت لە بارودۆخی قەیراناویدا، بەشێکە لە پرۆسەی بەکارهێنانی سزای مەرگ بۆ دروستکردنی ترس لە ناو کۆمەڵگە و کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکانە.